Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 17/5

- لە رۆژى 17/5/1940 عادل ئیمام (عادل محەمەد ئیمام مەحمود)، ئەکتەر و شانۆکارى میسرى لە گوندی شەها لە مەنسوورە لە پارێزگای دەقهەلییەى میسڕ لە دایکبووە، لە خوێندندا زیرەک نەبووە دوای تەواوکردنی خوێندنی ناوەندی دواى دوو ساڵ مانەوە نمرەیەکی کەمی بەدەستهێنا و لە بەشی کشتوکاڵ وەرگیرا، بەیەکێک لە بەناوبانگترین ئەکتەرە عەرەبەکان دادەنرێت، کە زۆرترین دەرکەوتنی هەیە لەبەردەم کامیرادا، لە ساڵى 1962 ئەو کاتەی خوێندکار بووە لە بەشی کشتوکاڵ بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە، لە سەرەتاى ساڵانى حەفتاکاندا ناوبانگى زۆرى پەیدکرد، لە رۆژى 2/2/2012 لە دادگاى میسر سزاى زیندانیکردنى بۆ ماوەى (3) سێ مانگ بەسەردا سەپێنرا لەگەڵ پێبژاردنى 1000 جنیەى میسرى، بە بیانوى ئەوەى فیلمەکانى لەگەڵ ئاینى ئیسلامیەکى نەگرتۆتەوە، بەشدارى چەندین زنجیرە درامای تەلەفیزێۆنی و فیلمی سینەمایی و شانۆگەری کردووە.

- لە رۆژى 17/5/1953 لۆکا پرۆدان (Luca Prodan)، گۆرانیبێژ و موزیسیانى ئیتاڵى ئیسکتلەندى لە شارى رۆما لە دایکبووە، لە رۆژى 22/12/1987 لە تەمەنى (34) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى بوینس ئەیرس لە ئەرجەنتین کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 17/5/1955 بیل پاکستۆن (Bill Paxton)، ئەکتەر و دەرهێنەرى ئەمەریکى لە شارى فۆرت ورس لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە، لە رۆژى 25/2/2017 لە تەمەنى (61) ساڵى جەڵتەى مێشک لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1974 تاکو ساڵى 2017 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 17/5/1996 کیفن گیلبرت (Kevin Gilbert)، موزیسیان و گۆرانیبێژ ئەمەریکى لە تەمەنى (30) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى لوس ئەجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/11/1966 لە شارى ساکرامنتۆ لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 17/5/1997 ئەحلام (فاتمە مەحمود مەلاح)، گۆرانیبێژى میسرى لە تەمەنى (73) ساڵى کۆچى دوایى کردووە،لە رۆژى 25/9/1933 لە شارى دقهلیە لە دایکبووە، لە ساڵى 1946 تاكو ساڵى 1951 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 17/5/2012 وه‌رده‌ (Warda Al Jazairia)، ژنه‌ گۆرانیبێژى جه‌زائیرى له‌ ته‌مه‌نى (72) ساڵى له‌ شارى قاهیره‌ كۆچى دوایى كردووه‌، لە رۆژى 22/7/1939 له‌ شارى پاریس له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 1951 تاکو ساڵى 2012 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 17/5/2012 دۆنا سەمەر (Donna Summer)، ژنه‌ گۆرانیبێژی ئه‌مریکی لە تەمەنى (63) بە نەخۆشى شێرپەنجە لە ویلایەتى فلۆریدا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 31/12/1948 لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 17/5/2014 لە تەمەنى (63) ساڵى بەنەخۆشى دڵ لە ماڵەکەى خۆى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 8/2/1951 حسێن ئیمام، ئه‌کته‌ر و ئاوازدانەری میسری لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 93 جار خوێندراوەتەوە