Rachata.jpg

ڕەچەتەی پزیشکی بۆ ئەوپەڕی بەختەوەری

به‌مزوانه‌ لەدووتووێی چەندین لاپەڕەدا کتێبی (ڕەچەتەی پزیشکی بۆ ئەوپەڕی بەختەوەری) چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

کتێبەکە له‌لایه‌ن (د. دیپاک چۆپرا) نوسرااوه‌ و (غازی محەمەد) له‌ ئینگلیزیه‌وه‌ کردوویەتی بەکوردی و یەکێکی ترە لەبڵاوكراوەکانی دەزگای رۆشبیریی جەمال عیرفان.

د. دیپاک چۆپرا، دكتۆر و نوسه‌رێكى ئه‌مریكییه‌ به‌نه‌ژاد هیندیه‌ و له‌ رۆژى 22/10/1947 له‌ شارى نیودلهى له‌ هندستان له‌ دایكبووه‌، تاكو ئێستاكه‌ زیاتر له‌ (65) كتێبى نوسیوه‌، یه‌كه‌مین كتێبى له‌ ساڵى 1987 به‌ناونیشانى (Creating Health) نوسیوه‌.

پێشتریش كتێبى (ئەو جەستەی پیرنابێ،  ەقڵێک لەدەرەوەی زەمەن، چارەسەری پراکتیکی بۆ پیربوون)، له‌لایه‌ن وه‌رگێڕى كورد (غازی محەمەد) كراوه‌ته‌ كوردى و چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.


ئەم بابەتە 68 جار خوێندراوەتەوە