Azad_barznji.jpg

چاپی دووەمی ڕۆمانی كۆڵۆنێڵ بڵاوكرایەوە

کۆڵۆنێڵ ڕۆمانێکی نووسەری ئێرانی مەحمود دەوڵەت ئابادیی ە کە لەلایەن نووسەر و وەرگێڕ ئازاد بەرزنجيەوە کراوە بەکوردی و دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.

کارەکانی مەحمود دەوڵەت ئابادی، کارن لەسەر دونیایی شکستەی دەستی سیاسەت و ئەو وێرانە ڕۆحی و ئاکارییەی سیاسەت بە تەنیشت پیاوانی خوداوە خوڵقاندویانە. ئابادی لە گێڕانەوەدا وردەکار و زیرەکانە دەربارەی مرۆڤ و شوێن، ئەو کابوسەی لە بەرەنجامی تراژیدیای بوون و نادادپەروەرییەوە دێتە ئاراوە دەنووسێت.

ئەم کارەشی کە لەلایەن نووسەر و وەرگێڕی دیاری کوردەوە ئازاد بەرزنجی کراوە بە کوردی، کارێکی جیاوازە لە شێوازی گێڕانەوەدا و ڕوداوەکان لەو ڕوداوانەی پێشتر ناچن کە لە ڕۆمان و بەرهەمەکانی تری ئابادیدا بەر خوێنەر دەکەوێت.
ئابادی لەم ڕۆمانەیدا، کێشمەكێشی ئایدیۆلۆژی و دیدی تۆتالیتاری كۆمەڵگەكانی بەر باس داوە، لە ڕێگەی هێڵەکانی گێڕانەوەی ژیانی کارەکتەرەکانەوە،

خوڵقاندنی ئەو ڕوداوانەی پێوەند بە ژینگە کلتوورییەکەیانەوە هەیە، دەربارەی ژیان و بونیادە سەرەکییە نەستەکییەکانی فیکری مرۆڤ دەنووسێت.

بەڕای ڕەخنە گران ، ئابادی یەکێک لە شارەزاترین نووسەرەکانی بواری گێڕانەوەیە و ئەو زیرەکانە دروستدەکات و ململانێ دەکات و ئەنجام دەخوڵقێنێت لە کارەکانیدا.

ڕۆمانی کۆڵۆنێڵ بەیەکێک لە سەرکەوتو ترین کارەکانی ئەو دێتە ئەژمار و ئێستا، جارێکی تر، بە وەرگێڕانی ئازاد بەرزنجی چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.


ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە