Dwzhmny_gal.jpg

دوژمنی گەل

 لەدووتووێی چەندین لاپەڕەدا کتێبی (دوژمنی گەل) چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌.

کتێبەکە له‌لایه‌ن هنریک ئیبسن (Henrik Johan Ibsen)، شاعیر و و نوسەر و شانۆنوس و ده‌رهێنه‌رى نەرویجى نوسراوه‌ و (محەمەد فەریق حەسەن) کردوویەتی بەکوردی و یەکێکی ترە لەبڵاوكراوەکانی دەزگای رۆشبیریی جەمال عیرفان.

وه‌رگێڕى به‌رهه‌مه‌كه‌ پێشتریش له‌ ساڵى 1986 ئه‌م كتێبه‌ى به‌ چاپ گه‌یاندووه‌، هه‌روه‌ها هه‌مان ناونیشانى كتێبه‌كه‌ لەلایه‌ن دەرهێنه‌رى كورد (ئەرسەلان دەروێش) كراوه‌ته‌ شانۆگه‌رى و نمایشكراوه‌، ئه‌م جگه‌ له‌وه‌ى به‌چه‌ندین زمانى دیكه‌ كتێبه‌كه‌ وه‌رگێڕدراوه‌ و كراوه‌ته‌ شانۆگه‌رى.

هنریک ئیبسن، لە رۆژى 20/3/1828 لە شارى شێن لە دایکبووە، لە رۆژى 23/5/1906 لە تەمەنى (78) ساڵى بە نەخۆشى جەڵتەى مێشک لە شارى ئۆسلو کۆچى دوایى کردووە.

گروپی شانۆیی گۆدۆ دوو کتێبی هه‌مان نوسه‌رى به‌ناونیشانى (مراوییە کێوییەکە)، كه‌ له‌ ساڵى 1884 نوسیویه‌تى و (کاتێک ئێمەی مردووان بەئاگا دێینەوە)، كه‌ دوو شانۆنامەی بەناوبانگ و ئێجگار گرنگی نوسه‌رن له‌لایه‌ن وەرگێر و نوسەرى كورد (فاروق هۆمەر) چاپ و بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.

هێنریک ئیبسن، شانۆنامە گرنگەکانی ئەو تا ئێستاش لە سەر تەختەی شانۆکانی دونیا نمایشدەکرێن و جێگەی گفتوگۆ و لەسەر وەستانن.

 ئەو پرسیارانەی هێنریک ئیبسن  لە هەزار و هەشت سەدەکاندا ورووژاندونی تا ئێستایش لە نێوەندەکانی گفتوگۆ و قسە لەسەرکردنی مەسەلە کۆمەڵایەتییەکاندا کۆن نەبوون و هەمیشە دەورووژێنەوە؛ پرسی ئافرەت، ڕاستگۆیی و درۆ لە ستراکتوری مەسەلەکانی خێزاندا، پایەی کۆمەڵایەتی و دووڕوویی و شەڕی ژن و پیاو، بەشێکن لەو پرسانە.

 شانۆنامەی (مراوییە کێوییەکە)، دوای هەردوو شانۆنامەی (ماڵی بووکەڵە) و (دوژمنی گەل) نووسیویەتی، باسی ڕاستی و درۆ لەدیدی دەسەڵاتی نەژادی مرۆڤەوە دەکات.


ئەم بابەتە 61 جار خوێندراوەتەوە