Shwan.jpg

شوان عه‌توف: نوێترین فیلممان بەم نزیكانە نمایش دەكرێت

هونه‌رمه‌ند و سینه‌مه‌كارى كورد (شوان عه‌توف) له‌ واڵى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك سه‌باره‌ت به‌ نوێترین كارى هونه‌رى نوسیویه‌تى: "نوێترین فیلممان بەم نزیكانە نمایش دەكرێت... چاوەڕێ بن".

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ جگه‌ له‌م چه‌ند دێره‌ هیچ زانیاریه‌كى دیكه‌ى باس نه‌كردووه‌، كه‌ ئایا ناوى نوێترین كارى چییه‌ و له‌كوێ به‌رهه‌مده‌هێنرێت.

بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م دێرانه‌ له‌كاتێكدایه‌ ماوه‌یه‌كه‌ نوێترین كارى سینه‌مایى كه‌ وه‌كو ئه‌كته‌ر تێیدا به‌شداره‌ به‌ناوى فلیمی سفر نۆ له‌ شاشه‌كانى به‌شێك له‌ شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان نمایشده‌كرێت و چه‌ند ڕۆژێكیشه‌ له‌ شارى هه‌ولێر نمایش ده‌كرێت.


ئەم بابەتە 84 جار خوێندراوەتەوە