Mastar.jpg

دیوانی (گەڕانەوەی زەردەشت)ی ئەحمەدی مەلا له‌ نامه‌یه‌كى ماسته‌ردا

لە زانکۆی سۆران گفتوگۆى ماسته‌رنامه‌یه‌ك له‌ژێرناونیشانى (دیوانی گەڕانەوەی زەردەشتی ئەحمەدی مەلا) به‌ڕێوه‌چوو.

رۆژى دووشه‌ممه‌ 17/5/2021 لە فاکەڵتی پەروەردەی زانکۆی سۆران به‌سه‌رۆكایه‌تى (پ. د. محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌بدوڵڵا – د. محه‌مه‌د تاتانى) و به‌ ئاماده‌بوونى هه‌ریه‌كه‌ له‌ (پ. ى. د. سەنگەر قادر شێخ و د.کامەران ئیبراهیم خه‌لیل) ئه‌ندامانى لیژنه‌ گفتوگۆى ماسته‌رنامه‌ى خوێندكار (محمد نەبی ئیبراهیم) له‌ژێرناونیشانى (دیوانی گەڕانەوەی زەردەشتی ئەحمەدی مەلا) و به‌سه‌رپه‌رشتى (د. هەژار ئه‌حمه‌د عه‌بدولغه‌فور) به‌ڕێوه‌چوو.

دوای نزیکەی چوار كاژێر گفتوگۆ، نامەکە بە ئاستێکی زۆر بەرز پەسەند کرا، سه‌باره‌ت به‌م نامه‌ى ماسته‌ر (د. محه‌مه‌د تاتانى) سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ له‌ واڵى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوسیویه‌تى: "لێرەدا جێی خۆیەتی ئەوە بڵێم لێکۆڵەری وا هەیە، کاتێک کار لەسەر دەقێک دەکات، لە لێکۆڵینەوەکەیدا کەمتر لەوەی دەقەکە وتوویەتی بە خوێنەر دەڵێت، لێکۆڵەری واش هەیە هەر دەتوانێت هێندەی دەقەکە بە خوێنەر بڵێت، بەڵام جۆرێکی تایبەت لێکۆڵەر هەیە کاتێک کار لەسەر دەقێک دەکات، کارەکەی بە جۆرێکە زۆر لەوە زیاتر بە خوێنەر دەڵێت، کە دەقەکە گوتوویەتی. ئەم جۆرە کارە جگە لەوەی دەرخەری ئاستی باشی لێکۆڵەرە، من وەکو خۆم چێژ لەم جۆرە لێکۆڵینەوانە دەبینم. ئەم لێکۆڵینەوەیەو لێکۆڵەر و سەرپەرشتیارەکەشی لە جۆری سێهەم بوون و هیوای بەردەوامی و کاری جوانتریان بۆ دەخوازم".

Garanawy_zardasht


ئەم بابەتە 94 جار خوێندراوەتەوە