Shir.jpg

شێر، له‌سه‌ر كورد چى به‌ تره‌مپ وت

شێر، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکی له‌ رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆ له‌ ساڵى 1946 لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە ئەمەریکا لە دایکبوو، له‌ماوه‌ى حكومڕانى تڕه‌مپدا هێرشێکى توندى كرده‌ سەر سەرۆکی وڵاتەکەى ترەمپ و ئەردۆغان بە هۆکاری سەرهەڵدانەوەی داعش وەسف كرد، هاوكات سەرۆکى تورکیاش بە وەحشێکی بچوک ناوبرد و وتى: "کورد جینۆسایدِ دەکات".

شێر کە بە رەچەڵەک ئەرمەنییە، ئه‌وكاته‌ لە رێی واڵى تایبەتى خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر باسی لە کوشتنی کورد و سەرۆکی ئەرمەنییەکانی قامیشلۆ کرد کە لەسەر دەستی تیرۆریستانی داعش لە  سوریا تیرۆر کران.

شیێر نووسیبوى ئەگەر داعش بە راستی سەریهەڵدابێتەوە، ئەوا بێگومان دۆناڵد ترەمپ و رەجەب تەیب ئەردۆغان دروستیان کردووەتەوە و بۆ ترەمپی نووسیى بوو: "یارمەتی ئەردۆغانتاندا بۆ کوشتوبڕکردنی کورد، خەڵک لەوێ لە ناسۆردایە و دەکوژرێت، بێگومان ئێستا وەحشە بچووکەکەت دڵخۆشە، چونکە داعش پیاوێکی ئایینی ئەرمەنی و باوکی کوشتووە".

ئەو لێداوانانى شێر هەر زوو کاردانەوەى بەدواى خۆیدا هێنا و سەرجەم سەرچاوەکانى هەواڵ لە جیهان وتەکانیان لە شێوەى هەواڵدا گواستەوە و بڵاویان کردەوە.

پێشتریش شێرئاسا دەربارەی بریارەکەی ترەمپ لەسەر کورد هاتۆتە دەنگ کە لە لە مانگى 10/2019 ترەمپ بڕیاریدا پشت لە کوردەکانى رۆژئاواى کوردستان بکات و لەپەرەی تایبەتی خۆی لە تویتەربەرگرى لە کورد کردوەو رەخنەى توندیش لە ترەمپ گرتووە، بەمەش لە تویتێکدا نوسیبوى: "ترەمپ دەیەوێت بەرامبەر ئەردۆگان پاڵپشتی کوردەکان نەکات، چونکە دەزانێت کە ئەردۆگان کوردەکان دەکوژێت بۆیە ترەمپ وا دەزانێت دەتوانێت دەستی بە خوێنی کوردەکان بشوات".شێر باوکى ئەرمەنی بووەو هونەرمەندیش بووە.

شێر لە چەند دێرێکدا:

- ناوى تەواوى: شیریل سرکیسیان لابیرى (Cherilyn Sarkisian).

- لە رۆژى 20/5/1946 لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە ئەمەریکا لە دایکبووە.

- لە باوکێکى ئەرمەنى گۆرانیبێژ لە دایکبووە.

- لە ئێستادا تەمەنى (73) ساڵە.

- ئەکتەر و گۆرانیبێژو ئاوازدانەرە.

- سەر بە حزبى دیموکراتى ئەمەریکایە.

- لە ساڵى 1964 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە و تاکو ئێستاکەش بەردەوامە.

- لە ساڵى 1984 خەڵاتى ئۆسکارى وەک باشترین ئەکتەر وەرگرتووە، کاتێک لە فیلمێکدا رۆڵى ئەکتەرێکى کۆمیدى و رۆمانسى بینیووە.

- لە ساڵى 2000 خەڵاتى لوسى وەرگرتووە.

- تاکو ئێستاکە (3) خەڵاتى گۆڵدن گڵۆپى وەرگرتووە.


ئەم بابەتە 138 جار خوێندراوەتەوە