Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 22/5

- له‌ رۆژى 22/5/1813 ریچارد فاگنر (Richard Wagner)، موزیسیان و ئاوازدانه‌ر و شاعیر و ده‌رهێنه‌ر و نوسه‌رى ئه‌ڵمانى له‌ شارى لایبزیگ له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 13/2/1883 له‌ ته‌مه‌نى (69) ساڵى به‌ جه‌ڵته‌ى دڵ له‌ شارى بوندوقیه‌ له‌ ئیتاڵیا كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 22/5/1826 نیکۆڵاى میخائیلۆفچ کرامزین (Никола́й Миха́йлович Карамзи́н)، رۆماننوس و شاعیر و زمانزان و رەخنەگر و مێژونووسى روسى لە تەمەنى (60) ساڵى لە شارى سانت بتڕسبۆرگ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/12/1766 لە دایکبووە.

- له‌ رۆژى 22/5/1859 ئه‌رسه‌ر كونان دویل (Arthur Conan Doyle)، رماننوس و شانۆنوس و سیناریۆنوس و نوسه‌رى ئسكه‌تله‌ندى له دایكبووه‌، له‌ رۆژى 7/7/1930 له‌ ته‌مه‌نى (71) ساڵى به‌جه‌ڵته‌ى دڵ كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 22/5/1885 فیکتۆر هۆگۆ (Victor Marie Hugo)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس نوسه‌ر و نیگارکێشى فەرەنسی لە تەمەنى (83) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 26/2/1802 لە شارى بیزنسۆن لە دایکبووە.

- له‌ رۆژى 22/5/1873 ئه‌لساندرۆ مانزونى (Alessandro Manzoni)، شاعیر و رۆماننوس و نوسه‌رى ئیتاڵى له‌ ته‌مه‌نى (88) ساڵى كۆچى له‌ شارى میلانۆ كۆچى دوایى كردووه‌، لە رۆژى 7/3/1785 له‌ شارى میلانۆ له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 22/5/1924 شارل ئەزنافور (Charles Aznavour)، گۆرانیبێژ و ئەکتەرى فەڕەنسى ئەرمەنى لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە رۆژى 1/10/2017 لە تەمەنى (94) ساڵى بەنەخۆشى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 22/5/1932 مه‌ها سه‌بری (زەکیە فەوزى مەحمود)، ژنه‌ گۆرانیبێژی میسری لە دایکبووە، لە ساڵى 1959 تاکو ساڵى 1983 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە، لە رۆژى 16/12/1989 لە تەمەنى (57) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 22/5/1970 مه‌حمود زولفه‌قار، ده‌رهێنه‌ر و ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (56) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/2/1914 لە شارى تەنتا لە دایکبووە.

- له‌ رۆژى 22/5/2002 عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لنمش، ئەكتەری كوێتی له‌ ته‌مه‌نى (70) ساڵى به‌ جه‌ڵته‌ى دڵ له‌ كوێت كۆچى دوایى كردووه‌، لە رۆژى 24/8/1931 له‌ كوێت له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 1961 تاكو ساڵى 1999 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.، له‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانیدا هه‌میشه‌ ڕۆڵى ژنى ده‌بینى و هه‌ر به‌و رۆِڵانه‌ش ناوبانگی دەركردبوو.

- لە رۆژى 22/5/2013 شەعبان حسێن، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (72) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى بنها کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 24/11/1940 لە دایکبووە.

- لە شەوى 22-23/5/2015 کەریم شارەزا (کەریم مستەفا حەماغای حەوێزیی)، شاعیرى کورد بە هۆى نەخۆشى لە شارى هەولێر کۆچى دوایى کردووە و رۆژى 23/5/2015 لە مەراسیمێکى شایستە لە گۆڕستانی دەروێش خدر لە شارى کۆیە بەخاکسپێردراوە، لە رۆژى 4/3/1928 لە گەڕەکی هەواوان لە شارى کۆیە لە دایکبووە، لە ساڵی 1935 چووتە بەرخوێندن لە خوێندنگاى یەکەمی کۆیە سەرەتایى لە شارى کۆیە، لە ساڵى 1946 قۆناغی ناوەندی لە کۆیە تەواو کردووە و لە هەمان ساڵدا چوەتە شارى بەغداد و لە خانەی مامۆستایانی سەرەتایی لە ئەعزەمیە وەرگیراوە، لە ساڵى 1950 لە خانەی مامۆستایان خوێندنی تەواو کردووە، لە ساڵى 1952 یه‌که‌م به‌رهه‌می له‌ گۆڤاری هه‌ولێر بڵاوکردۆتەوە، لەسەر هەڵوێستەکانى چەندین جار دورخراوەتەوە، تا لە ژیاندا بوو نزیکەى (20) چاپ کردووە و چەندین کتێبی چاپنەکراویشى لەدواى خۆى بەجێهێشتووە.

- له‌ رۆژى 22/5/2020 ئاده‌م حنین، نیگاركێشى میسرى له‌ ته‌مه‌نى (91) ساڵى له‌ شارى قاهیره‌ كۆچى دوایى كردووه‌، لە رۆژى 31/3/1931 له‌ شارى قاهیره‌ له‌ دایكبووه‌.


ئەم بابەتە 77 جار خوێندراوەتەوە