Cape_Fear_1991.jpg

سکۆرسیزی و Cape Fear

ژینوار ئازاد حەمە کەریم

فیلمی Cape Fear 1991 فیلمێکی ئەمریکیی سایکۆلۆژیی هەەست بزوێنە کە لە لایەن مارتن سکۆرسیسەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە کە وەک نوێکردنەوەی فیلمێکی ساڵی ١٩٦٢ وە بە هەمان ناوەوە، کە ئەویش لە ڕۆمانێکی جۆن دی ماکدۆناڵدسەوە وەرگیرابو John D MacDonalds کە لە ساڵی ١٩٥٧ چاپ کراوە بە ناوی The Executioners.

ئەو ئەکتەرە سەرەکییانەی ڕۆڵی تێدا دەگێڕن، ڕۆبەرت دێ نیرۆ، نیک نۆڵت، جێسیکا لانج، جۆ دۆن بەیکەر، جولیێت لویس، ڕۆبەرت میچوم و، گریگۆری پێک. فیلمەکە پێشوازییەکی باشی لێ کرا لە لایەن ڕەخنەگرانەوە و ریڤیوی زۆر باشیان هەبوو لەسەری. هەڵبژێردراوی خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب و ئۆسکار بوو بۆ باشترین ئەکتەر (دێ نیرۆ و، جولیێت لویس).

  Cape Fear 1991-1

چیرۆکی  فیلمەکە باس لە پارێزەرێک دەکات بە ناوی سام بۆودن لە باکوری کالیفۆرنیا لەگەڵ خێزانەکەیدا دەژی، هاوسەرەکەی بە ناوی لیگ و، کچە هەرزەکارەکەیان بە ناوی دانییێڵ.

یەک لە بریکارەکانی کە بەر لە چەند ساڵێک سامی پارێزەر کاری بۆ کردبوو، بە ناوی ماکس کەیدی کە بۆ ماوەی ١٤ ساڵ لە زینداندا بووە و تازە بەربووە، لەسەر تاوانی دەستدرێژی کردنە سەر کچێکی ١٦ ساڵان بەند کرابوو. کەیدی دەشێ ئازاد کرابا یان لانیکەم سزایەکی سوکتری بەسەردا بسەپێنرایە ئەگەر سامی پارێزەر بەڵگەکانی لەناو نەبردایە، بەڵام سام هەموو باڵگەکانی لەناو برد چونکە بە جۆرێک لە جۆرەکان دڵنیا بوو لەوەی کە بریکارەکەی تاوانبارە و کەسێکی دەروون نەخۆشە.

سام پێی وابوو کە بریکارە نەخوێندەوارەکەی هێندە کەسێکی ژیر و وریا نییە تا بەوە بزانێت کۆمەڵێک بەڵگە لەناوبراون و بەوە بزانێت کە بەرگریی لێ نەکراوە لە لایەن پارێزەرەکەی خۆیەوە. بەڵام بریکارەکەی هەر بە سروشت کەسێکی زۆر ژیرە سەرەڕای نەخوێندەوارییەکەی. لە زینداندا خۆیی فێری خوێندن و نوسین دەکات و چەندین جار دانپێدانانەکانی خۆی دەخوێنێتەوە و بو دۆسییەکاندا دەچێتەوە دوو بارە و سێ بارە و چەند بارە.

 پاش ئازاد کردن و ڕزگار بوونی لە زیندان، دوای پارێزەرەکە دەکەوێت و چاودێریی خۆی و خێزانەکەی دەکات بۆ ماوەیەک.  سەگە خۆشەویستەکەی خێزانی بۆودن لە پڕدا و بێ هۆکار دەمرێت و پزیشکی ئاژەڵانەکە پێیان دەڵێت بەهۆی ژەهرخوارد کردنەوە گیانی لەدەست داوە. پارێزەرەکە گومان دەبات کەیدی وای کردبێت بە مەبەستی تۆڵە سەندنەوە، هەر بۆیە دەچێت لای پۆلیس شکات دەکات بەڵام، بەهۆی نەبوونی هیچ بەڵگەیەک پۆلیسەکان ناتوانن دەستبەسەری بکەن.

Cape Fear 1991-2

پاشتر کەیدی بە پەیوەندیی ناشەرعیی نێوان سام و خانمێک بە ناوی لۆری دەزانێت و، بڕیار دەدات شوێنی بکەوێت. بە مەبەستی لە باڕ دەچێتە لای و خۆی لە لۆری نزیک دەکاتەوە و لەگەڵیدا دەرواتە ماڵەوە، لەوێ ئەشکەنجەی دەدات و دەستدرێژیی دەکاتە سەر. سام داوا لە لۆری دەکا شکات بکات بەڵام، لۆری ڕەتی دەکاتەوە شکات بکات چونکە دەترسێت.

دواتر کریدی خۆی دەگۆڕێت بە مامۆستای شانۆی دانیێڵ و لە قوتابخانە لە هۆڵی شانۆکەدا دەیبینێت و شتێکی پێ دەدات، بە قسە فریوی دەدات تا سەرنجی ڕا دەکێشێت و، ماچی دەکات. کاتێک دایک و باوکی ئەو شتە دەدۆزنەوە کە تاوانبارەکە داویەتی بە کچەکەیان، توڕە دەبن و سام چەند کەسێک بە کرێ دەگرێت تا لە کەیدی بدەن، کەیدی لە هەمویان دەدات و پلانەکەیان سەر ناگرێت.

 پاشتر کەیدی دەچێتە سەر ماڵی پارێزەرەکە و، ژنە خزمەتکارەکە و پاسەوانەکەیان دەکوژێت، سام و ژن و کچەکەی زۆر ئەترسن پاش ئەو ڕوداوە، هەڵدێن بەرەو خانووە بەلەمەکەیان بێ ئەوەی بزانن کە کەیدیی تاوانبار خۆی بە ژێری ئۆتۆمبێلەکەیانەوە هەڵواسیوە و لەگەڵیاندایە.

پاش شەڕ و ململانێیەکی زۆر و ئازار گەیاندن بە هەموو ئەندامانی خێزانەکە و هەوڵدان بۆ داستدرێژی کردنا سار هەردوو ژن و کچەکە بە بەر چاوی سامەوە.

خێزانەکە سەرکەوتوو دەبن لە لەناوبردنی تاوانبارەکە و ڕزگاریان دەبێت لێی وە جارێکیتر هەرگیز لە نێوان خۆیاندا باس ئەو ڕووداوانە ناکەنەوە بۆ هەمیشە.

Cape Fear 1991-3

مارتن سکۆرسیزی

ژیاننامە

مارتن سكۆرسیزی، فیلمساز و بەرھەمھێنەر و سیناریۆنووس و نواندنكاری ئەمێریكی؛ لە ١٧ی تشرینی یەكەمی ساڵی ١٩٤٢ لە نیویۆرك لەدایكبووە. بەشێكی زۆر لە فیلمەكانی بە باسە توندوتیژییەكانی و میوزیكە ڕۆكەكانی دەناسرێنەوە. ساڵی ١٩٩٠ ڕێكخراوێكی بەرھەمھێنانی فیلم بەبێ دەستكەوت و ساڵی ٢٠٠٧ ڕێكخراوی سینەمای جیھانی دادەمەزرێنێت، ساڵی ١٩٦٤ لە كۆلێژی نیویۆرك بڕوانامەی دبلۆم لە ئەدەبی ئینگلیزی و ساڵی ١٩٦٦ ماستەر لە ھونەرە جوانەكان لە ھەمان كۆلێژ بەدەست دەھێنێت.

 سكۆرسیزی لەو دەرھێنەرانەیە كە لە فیلمەكانیدا نواندنكار و تەكنیك كاری دووبارە بەكاردەھێنێت، بۆ نموونە: نۆ فیلم لەگەڵ "ڕۆبێرت دی نیرۆ" و پێنج فیلم لەگەڵ "لیۆناردۆ دی كاپریۆ" و ھەروەھا "ثێلما سكۆنمەیكەر"ی ئێدیتەر (دەستكاریكار) كە سەرجەم فیلمەكانی سكۆرسیزی دەستكاری كردووە.

 سکۆرسیزی لە دەرهێنەرە پشو درێژەکانی بواری سینەمایە و کارەکانی لە سینەمای دونیادا لە ڕیزی باشترین کارەکانە.


ئەم بابەتە 76 جار خوێندراوەتەوە