Nazk.jpg

جەواهری و موزەفەر نەواب و مەلائیكە و ئەدۆنیس لە زانكۆی سلێمانی

پڕۆبۆزەڵی دكتۆرای بەشی عەرەبی كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی تەرخانكراوە بۆ ئەو شاعیرو ئەدیبە ناسراوانی جیهانی عەرەبی كە دۆستایەتیان لە گەڵ گەلی كورد هەیە و ئاشنان بە دۆزە ڕەواكەی.

دكتۆر ژینۆ عەبدولڵا سەرۆكی لیژنەی ڕۆشنبیری كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی به‌ سایتى گلاوێژى ڕایگەیاند، سەرپەرشتیارانی تێزی دكتۆرا لە بەشی عەرەبی زانكۆی سلێمانی لەپڕۆبۆزەڵەكانیاندا بۆ خوێندكارانی دكتورا، ئەو شاعیرو ئەدیبە ناسراوانەی كایەی ڕۆشنبری عەربیان هەڵبژراردوە، كە زۆر ناسراون لە جیهانی عەرەبیدا و لە كایەی ڕۆشنبری كوردیشدا خوێنەری جدیان هەیەو لەم بواردە، پ. د. زاهیر لە تیف كەریم، ناونیشانی دەستنیشانكراوی بە ناوی " سيمياء الثقافة النصية-أدونيس أنوذجا " و هە روەها " البنية السردية في شعر نازك الملائكة"یە.

هاوكات پ. د نیان نەوشیروان مەستیش سەرپەرشتیاری تێزی دكتۆرا بە نێوی " تجليات البنيوية التكوينية في شعرمظفر النواب " دەكات. پ.د. هێرش محەمەد ئەمین هەڵەبجەیش ناونیشانی تێزی دیاریكراوی بە نێوی " الملامح السردية في الروايات أحمد السعداوي " و هەروەها ناونیشانی " الأنساق المضمرةوالثقافية في الخطاب الشعري عند الجواهري" ناونیشانی تێزی دیاریكراوی پ.ی. د. ئیسماعیل بەرزنجیە.

لەم چوارچێوەیەشدا، بۆ چەسپاندنی و كاركردنی ئەم ناونیشانانە، سیمنارێكی زانستی بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی لیژنەی پسپۆڕ بۆ زیاتر دەوڵەمەندكردن و كاردنی خوێندكارانی دكتۆرا لەو بوارانەی خویاندا.


ئەم بابەتە 87 جار خوێندراوەتەوە