Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 25/5

- لە رۆژى 25/5/1681 پێدرو کالدیرۆن دی لابارکا (Pedro Calderón de la Barca)، شاعیر و  شانۆنوسى ئیسپانی لە تەمەنى (81) ساڵى لە شارى مەدرید کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 17/1/1600 لە شارى مەدردید لە دایکبووە.

- له‌ رۆژى 25/5/1803 رالف والدو ئیمرسون (Ralph Waldo Emerson)، شاعیر و نوسه‌ری ئه‌مریكی له‌ شارى بۆستن له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 27/4/1882 له‌ ته‌مه‌نى (78) ساڵى له‌ شارى كونكۆرد كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 25/5/1908 سیودور رویسك (Theodore Roethke)، شاعیر و نوسه‌رى ئه‌مریكى له‌ شارى ساگیناو له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 1/8/1963 له‌ ته‌مه‌نى (55) ساڵى به‌ جه‌ڵته‌ى دڵ له‌ دورگه‌ى بینبریج له‌ ویلایه‌تى واشنتۆن كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 25/5/1941 هانی هانی (هانى محەمەد محەمەد حسێن)، ئەکتەر و دەرهێنەری شانۆی عێراقی لە شارى موسڵ لە دایکبووە، لە رۆژى 26/2/1996 لە تەمەنى (51) ساڵى لە شارى بەغداد کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1968 تاکو ساڵى 1993 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 25/5/1951 پاولا فۆن بریرادۆفیچ، (Paula von Preradović) ژنه‌ شاعیر و نوسه‌ر و ئاوازدانه‌ری نه‌مساوی لە تەمەنى (63) ساڵى لە شارى ڤینا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/10/1887 لە شارى فینا پایتەخى تەمسا لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 0 جار خوێندراوەتەوە