Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 29/5

- لە رۆژى 29/5/1860 ئیسحاق ئه‌لبینیز (Isaac Albéniz)، موزیسیان و ئاوازدانەرى ئیسپانی لە شارى کامبرودۆن لە دایکبووە، لە رۆژى 18/5/1909 لە تەمەنى (48) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى کامبرودۆن کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى29/5/1924 زهور حسیبَن (زهره‌ عبدولحسێن)، ژنە گۆرانیبێژى عێراقى له‌ ناوچه‌ى كازمیه‌ى شارى به‌غداد لە دایکبووە، له‌ رۆژى 24/12/1964 لە تەمەنى (40) ساڵى دواى تووشبونى به‌ روداوى ئۆتۆمبێل لە رێگاى نێوان بەغداد و حللە لە نەخۆشخانە لەشارى بەغداد کۆچى دوایى کردووە، له‌ ساڵى 1938 تاكو ساڵى 1964 به‌شدارى له‌ كارى هونه‌ریدا كردووه‌.

- لە رۆژى 29/5/1931 محەمەد دفراوی، ئه‌کته‌ری میسری لە شارى دسوق لە دایکبووە، لە رۆژى 5/1/2011 لە تەمەنى (79) ساڵى بە نەخۆشى لەشارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 29/5/1958 خوان رامون خیمنیز (Juan Ramón Jiménez Mantecón)، شاعیر و نوسەری ئیسپانی لە تەمەنى (76) ساڵى لە شارى سان خوان لە پورتوریکۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 24/12/1881 لە شارى موگیر لە ئیسپانیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1956 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 29/5/1958 جولیاتۆ میر خەمیس (Juliano Mer-Khamis)، ئەکتەر و دەرهێنەرى ئیسرائیلى لە شارى ناسرە لە ئیسرائیل لە دایکبووە، لە رۆژى 4/4/2011 لە تەمەنى (52) ساڵى لە شارى جنین لە فەڵەستین کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1980 تاکو ساڵى 2011 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 29/5/1981 عومه‌ر خورشید، ئه‌کته‌ر و گۆرانیبێژ و موزیسیانى میسرى لە شارى جیزەى میسر کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 9/4/1945  لە شارى قاهیرە لەدایکبووە.

- له‌ رۆژى 29/5/2002 علیه‌ ئه‌لجباس، ژنه‌ ئه‌كته‌ری میسری له‌ ته‌مه‌نى (58) ساڵى كۆچى دوایى كردووه‌، لە رۆژى 8/7/1945 له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 1984 تاکو ساڵى 2001 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 29/5/2005 ره‌جا یوسف، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (79) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 29/12/1925 لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە