Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 30/5

- له‌ رۆژى 30/5/1584 ئه‌بو سعادات فاكهى، شاعیر و نوسه‌رى سعودى له‌ ته‌مه‌نى (67) ساڵى له‌ هندستان كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ ساڵى 1517 له‌ شارى مه‌ككه‌ له‌ دایكبووه‌.

- له‌ رۆژى 30/5/1593 کریستۆفەر مارلۆ (Christopher Marlowe)، شاعیر و شانۆنوسى ئینگلیزی لە تەمەنى (29) ساڵى لە شارى دبتفۆرد کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 26/2/1564 لە شارى کانتربیرى لە دایکبووە.

- له‌ رۆژى 30/5/1640 پیتەر پول روبنس (Pieter Paul Rubens)، نیگاركێشی بەلجیكی له‌ ته‌مه‌نى (62) ساڵى به‌ نه‌خۆشى دڵ له‌ شارى ئه‌نتۆیرب له‌ به‌لجیكا كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 8/7/1577 له‌ شارى زیگن له‌ ئه‌ڵمانیا له‌ دایكبووه‌.

- له‌ رۆژى 30/5/1744 ئەلكسەندەر پۆپ ( Alexander Pope)، شاعیر و وه‌رگێڕ و نوسه‌ری ئینگلیزی له‌ ته‌مه‌نى (56) ساڵى به‌ نه‌خۆشى سیل له‌ شارى له‌نده‌ن كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 21/5/1688 له‌ شارى له‌نده‌ن له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 30/5/1778 ڤۆلتێر (Voltaire) فرانسوا مارى ئەرویە، شاعیر و شانۆنوس و نوسەر و فەیلەسوفى فەڕەنسى لە ته‌مه‌نى (84) ساڵى له‌ شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە و له‌ گۆڕستانى ناوداران (پانسیۆن) له‌ شارى پاریس به‌خاكسپێردراوه‌، لە رۆژى 21/11/1694 لە شارى پاریس لە دایکبووە، له‌ نێوان ساڵانى 1704 تاكه‌ 1711 خوێندنی لە خوێندنگه‌ى (لویسی گەورە) تەواو كردووە، لە ساڵی 1715 هۆنراوەی لە دژی (فلیپی دووەم)ی بنەماڵەی (ئورلئان) نووسیووه‌، كە بووە هۆی دوورخرانەوەی لە فەڕەنسا، دوای ماوەیەك لێبوردنی بۆ دەرچوو، له‌ ساڵى 1717 جارێكى دیكه‌ لە زیندانى باستیل زیندانى كرایه‌وه‌ و هه‌ر له‌وێ ناوى فولتێرى وەك نازناوێك بۆخۆى هەڵبژاردووه‌، له‌ ساڵى 1718 له‌ زیندان ئازادكراوه‌ و ژیانێكی خۆش و بەختەوەری هەبووه‌، لە ساڵی 1723 لەبارەی (هنری چوارەم) چەند هۆنراوەیەكی نووسی و بە ناوی (هونەریاد) بڵاوی كرۆته‌وه‌، لە ساڵی 1724 شانۆیەكی لە پاریس پێشكەشكردووە، لە ساڵی 1776 ڕەخنەی لە شكسپیر گرتوه‌ و هۆنراوەكانی (ئیرەن) و (ئگاتۆكل)ی نووسیوە، لە ژیانی تایبەتیی خۆیدا خاوەنی گەلێک نامەی تایبەتییە، کە کۆی گشتییەکەی زیاترە لە (21) هەزار نامەیە، بە یەكێك لە بیریارە مەزنەكانی سەردەمی ڕۆشنگەری دادەنرێت، دژی هەموو جۆرە کۆیلایەتییەک بووە، هیواخواز بووە دەسەڵاتداران حوکمی خەلک بکەن و بە شێوەیەکی تۆلێڕانس و بەرژەوەندی خەڵکی بخەنە پێش بەرژەوەندییەکانی خۆیان.

- له‌ رۆژى 30/5/1887  ئەلكسەندەر ئارچیبنكۆ (Alexander Archipenko)، نیگاركێش و پەیكەرتاشی ئۆكرانی له‌ شارى كیف له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 25/2/1964 له‌ ته‌مه‌نى (76) ساڵى له‌ شارى نیویۆرك كۆچى دوایى كردووه‌.

- له‌ رۆژى 30/5/1909 بینی گودمان (Benny Goodman)، موزیسیان و ئاوازدانه‌ر و ئه‌كته‌رى ئەمریكی له‌ شارى شیكاگۆ له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 13/6/1986 له‌ ته‌مه‌نى (77) ساڵى به‌ جه‌ڵته‌ى دڵ له‌ شارى نیویۆرك كۆچى دوایى كردووه‌.

- له‌ رۆژى 30/5/1941 یونس شەلەبى، ئەکتەرى میسرى لە شاى مەنسورە لە دایکبووە، لە رۆژى 12/11/2007 لە تەمەنى (66) ساڵى بە نەخۆشى لەشارى مەنسورە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 10/2/1890 بوریس پاسترناک (Boris Pasternak)، رۆماننوس و شاعیر و و شانۆنوس و موزیسیان و وه‌رگێڕ و نوسەرى روسی لە شارى مۆسکۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 30/5/1960 لە تەمەنى (70) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1958 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 30/5/1960 بوریس پاسترناک (Boris Pasternak)، رۆماننوس و شاعیر و و شانۆنوس و موزیسیان و وه‌رگێڕ و نوسەرى روسی لە تەمەنى (70) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/2/1890 لە شارى مۆسکۆ لە دایکبووە، لە ساڵى 1958 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.

- له‌ رۆژى 30/5/1968 مەرەح جەبر، ژنە ئەكتەری سوری له‌ شارى دیمه‌شق له‌ دایكبووه‌، له‌ ساڵى 1990 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 30/5/1980 ریوهگۆ ناریتا، رۆماننوس و نوسه‌رى یابانى له‌ شارى تۆكیۆ له‌ دایكبووه‌.

- له‌ رۆژى 30/5/1994 هیا مرعشلی، ژنە ئەكتەری لوبنانی به‌ نه‌ژاد سورى له‌ شارى دیمه‌شق له‌ دایكبووه‌، له‌ ساڵى 2003 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 30/5/2006 ئیمامورا شوهیه‌، ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنوسی یابانی لە تەمەتى (80) ساڵى لە شارى تۆکیۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/9/1926 لە شارى تۆکیۆ لە دایکبووە.

- له‌ رۆژى 30/5/2018 مه‌دیحه‌ یوسرا (هنومە حەبیب خەلیل)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (96) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 3/12/1921 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1940 تاکو ساڵى 2004 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 30/5/2020 حەسەن حسنى (حه‌سه‌ن حوسنى مه‌حمود)، ئەکتەرى میسرى له‌ ته‌مه‌نى (89) ساڵى به‌ جه‌ڵته‌ى دڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌ى دار فوئاد له‌ شارى قاهیره‌ له‌ میسر كۆچى دوایى كردووه‌، لە رۆژى 15/10/1931 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1961 تاكو ساڵى 2020 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ شەوی 30/5/2020 ره‌شید یوسفى، شاعیرى ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە نەخۆشخانەی (تەوحید) لە شاری سنە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە، لە ساڵی 1972 لەدایكبووە سەرەڕای ئەوەی شاعیر و ئەدیب بووە، چەندین لێكۆڵینەوەی لەبواری فەرهەنگی هەبووە و لە شاری سنە مامۆستای وانه‌ى بیركاری بووە.


ئەم بابەتە 1 جار خوێندراوەتەوە