Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 31/5

- له‌ رۆژى 31/5/1594 تینتۆریتۆ (Tintoretto)، نیگاركێشى ئیتالى له‌ ته‌مه‌نى (76) ساڵى له‌ شارى بوندیقه‌ كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 29/4/1519 له‌ شارى بوندیقیه‌ى ئیتاڵیا له‌ دایكبووه‌.

- له‌ رۆژى 31/5/1809 جۆزیف هایدن (Joseph Haydn)، موزیسیان و ئاوازدانه‌رى نه‌مساوى له‌ شارى فینیا كۆچى دوایى كردووه‌، لە رۆژى 31/3/1732 له‌ شارى روهه‌ر له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 31/5/1922 دنهۆلم ئیلوت (Denholm Elliott)، ئەکتەرى ئینگلیزى لە شارى لەندەن لەدایکبووە، لە رۆژى 6/10/1992 لەتەمەنى (70) ساڵى بەنەخۆشى سیل لە شارى ئیبزاى ئیسپانیا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1949 تاکو ساڵى 1992 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 31/5/2015 محەمەد قەبانى، ئەکتەرى ئەردەنى لە تەمەنى (67) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى ئوردەن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/9/1947 لە شارى قودس لە فەڵەستین لە دایکبووە، لە ساڵى 1972 تاكو ساڵى 2015 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 31/5/2020 هیام تەعمە، ژنە ئەكتەر و گۆرانیبێژی سوری له‌ ته‌مه‌نى (58) ساڵى به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ له‌ هۆڵه‌ندا كۆچى دوایى كردووه‌، لە رۆژى 18/8/1961 له‌ شارى حه‌له‌ب له‌ دایكبووه‌.


ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە