Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 1/6

- له‌ رۆژى 1/6/1926 مارلین مۆنرۆ یان مێریلین مۆنرۆ (نۆرما جین مورتنزن-( Marilyn Monroeه‌، ژنه‌ ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی ئه‌مریكى له‌ شارى لوس ئه‌نجلوس له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 5/8/1962 له‌ ته‌مه‌نى (36) ساڵى كۆچى دوایى كردووه‌، یه‌كێك له‌و كتێبانه‌ى تایبه‌ته‌ به‌ ژیاننامه‌ و یاده‌وه‌رییه‌كانی به‌ناونیشانى (چیرۆكی ژیانم) له‌لایه‌ن (سەروەر عومەر) له‌ ساڵى 2020 له‌ دووتوێى (256) لاپه‌ڕه‌دا كراوه‌ته‌ كوردى.

- له‌ رۆژى 1/6/1931 نه‌جیب گه‌یلانى، شاعیر و رۆماننوس و نوسه‌رى میسرى له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 7/3/1995 له‌ ته‌مه‌نى (63) ساڵى به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 1/6/1932 نەجیب سرور، شاعیرى میسرى لە شارى دقهیلیە لە دایکبووە، لە رۆژى 24/10/1978 له‌ ته‌مه‌نى (46) ساڵى له‌ شارى دمنهور کۆچى دوایى کردووە.

- له‌ رۆژى 1/6/1949 خه‌لیل مه‌تران، شاعیرى لوبنانى له‌ ته‌مه‌نى (76) ساڵى له‌ شارى قاهیره‌ كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 1/7/1872 له‌ شارى بعلبك له‌ لوبنان له‌ دایكبووه‌.

- له‌ رۆژى 1/6/2020 واجید خان، ئاوازدانه‌رى بۆلیود به‌هۆى فایرۆسى كۆرۆنا له‌ ته‌مه‌نى (42) ساڵى كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ ساڵى 1998 تاكو ساڵى 2020 به‌شدارى له‌كارى هونه‌ریدا كردووه‌.


ئەم بابەتە 43 جار خوێندراوەتەوە