Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 2/6

- له‌ رۆژى 2/6/1930 ئه‌حمه‌د تۆفیق، ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌رى میسرى له‌ شارى قاهیره‌ له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 1/8/2005 له‌ ته‌مه‌نى (75) ساڵى له‌ شارى قاهیره‌ كۆچى دوایى كردووه‌، لە ساڵى 1963 تاكو ساڵى 2005 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 2/6/1937 لویس فیرن (Louis Vierne)، موزیسیان و ئه‌كادیمیستى فەڕەنسى لە تەمەنى (67) ساڵى بە جه‌ڵته‌ى دڵ لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 8/10/1870 لە شارى بواتییە لە دایکبووە.

- له‌ رۆژى 2/6/1941 مه‌حمود یاسین (مه‌حمود فوئاد مه‌حمود یاسین)، ئه‌كته‌رى میسرى له‌ شارى پورسه‌عید له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 14/10/2020 له‌ ته‌مه‌نى (79) ساڵى به‌ نه‌خۆشى له‌ شارى قاهیره‌ كۆچى دوایى كردووه‌، به‌ ئه‌ستێره‌ى زێڕینى سینه‌ماى میسرى داده‌نرا، له‌ ساڵى 1964 كۆلێژی مافی له‌ زانكۆی قاهیره‌ ته‌واو كردوه، له‌ ساڵى 1968 تاكو ساڵى 2014 به‌شدارى له‌ كارى هونه‌ریدا كردووه‌.

- لە رۆژى 2/6/1990 ریکس هاریسۆن (Rex Harrison)، ئەکتەرى ئینگلیزى لە تەمەنى (82) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجەى پەنکریاس لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 5/3/1908 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 2/6/1993 تاهیر جعوت، رۆماننوس و شاعیر و نوسه‌رى جەزائیرى لە تەمەنى (39) ساڵى لە بەردەم ماڵەکەى خۆیدا بە جەزائیر تیۆر کرا و لە رۆژى 4/6/1993 بەخاک سپێرردرا، لە رۆژى 11/1/1954 لە شارى ئەزفۆن لە جەزائیر لە دایکبووە.

- لە رۆژى 2/6/2012 ریچار داوسۆن (Richard Dawson)، ئەکتەرى ئینگلیزى/ ئەمەریکى لە تەمەنى (79) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى لوس ئەنجلوس لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/11/1932 لە شارى جۆسبۆرت لە بەریتانیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1960 تاکو ساڵى 1995 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 74 جار خوێندراوەتەوە