Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 3/6

- لە رۆژى 3/6/1875 جۆرج بیزیە (Georges Bizet)، ئاوازدانه‌ر و موزیسیانى فەڕەنسى لە تەمەنى (36) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/10/1838 لە شارى پاریس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 3/6/1899 یوهان ستراوس ئەبن (Johann Strauss)، ئاوازدانه‌ر و موزیسیانى نەمساوى لە تەمەنى (73) بە نەخۆشى لە شارى ڤینا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/10/1825 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 3/6/1925 تۆنى کیرتیس (Tony Curtis)، ئه‌کته‌ر و نیگاركێش و نوسەرى ئه‌مریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە رۆژى 29/9/2010 لە تەمەنى (85) ساڵى به‌ نه‌خۆشى دڵ لە شارى لاس فیگاس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1949 تاکو ساڵى 2010 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 3/6/2009 دیفید کارادین (David Carradine)، ئه‌کته‌ر و دەرهێنەری ئه‌مریکی لە تەمەنى (73) ساڵى لە شارى بانکۆک لە تایلانەد کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 8/12/1936 لە شارى هۆلیود لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 72 جار خوێندراوەتەوە