Alifa.jpg

گوگڵ یادی 91 ساڵەی نوسەرێکی میسری دەکاتەوە

لەسەر پەڕەی سەرەکی پێگەی گەڕانی (گوگڵ) وێنەی نوسەری میسڕی (ئەلیفە ره‌فعه‌ت) دادەنرێت، كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژى له‌دایكبوونى.

 ئەلیفە ره‌فعه‌ت، كه‌ناوى ته‌واوى (فاتیمه‌ عه‌بدوڵڵا ره‌فعه‌ت)ه‌، یه‌كێكه‌ له‌ ژنه‌ شاعیر و رۆماننوس و چیرۆكنوس و نوسه‌رى میسرى، كه‌ له‌ رۆژى 5/6/1930 له‌ شارى قاهیره‌ له‌ دایكبووه‌ و له‌ رۆژى 1/1/1996 له‌ ته‌مه‌نى (65) ساڵى له‌ شارى قاهیره‌ كۆچى دوایى كردووه‌.

ئەلیفە، تا له‌ژیاندا بوو چەندین کورتە چیرۆکی نوسیوه‌، کە باس لە ژیانى ژنانى میسر دەکات، خۆشى هەمیشە ویستوویەتی بخوێنێت و بڕوانامەی زانکۆ بەدەستبهێنێت، بەڵام باوکی ڕێگریى لێكردووه‌، بۆیه‌ له‌ بڕى خوێندن ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوه‌، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریى زۆرى له‌سه‌ر نوسینه‌كانى هه‌بووه‌.

سه‌ردانى زۆرێك له‌ وڵاتانى كردووه‌، له‌وانه‌، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، نه‌مسا، به‌رهه‌مه‌كانیشى بۆ زمانه‌كانى ئینگلیزى، ئه‌ڵمانى، سویدى و هۆڵه‌ندى وه‌رگێَڕدراون.


ئەم بابەتە 44 جار خوێندراوەتەوە