Sami_Hadi.jpg

تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر و ڕێكخراوی ئاڵا بۆ پێكەوەژیانی دیموكراسی، لێکتێگەیشتنێکیان ئیمزا کرد

تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر و ڕێكخراوی ئاڵا بۆ پێكەوەژیانی دیموكراسی، لێکتێگەیشتنێکیان ئیمزا کرد

 تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر و ڕێكخراوی ئاڵا بۆ پێكەوەژیانی دیموكراسی، كوردە فەیلییەكانی كەركوك، لێکتێگەیشتنێکی هاوبەشی کاری پێکەوەییان ئیمزا کرد، کە خۆی لە هەماهەنگی هەردوو لادا دەبینێتەوە لە بوارەکانی مافی مرۆڤ و رۆشنەگەری و پێکەوەژیان و دیموکراسی.

 هاوکات لە مەراسیمی ئیمزاکردنی لێکتێگەیشتنەکەدا، مەلا بەختیار، سەرپەرشتیاری گشتیی تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر،  كاركردنی ڕێكخراوی ئاڵا بۆ پێكەوەژیانی دیموكراسی لەگەڵ ناوەندی رۆشنگەری چاودێر، بەگرنگ ناوبردو هاوكات پێویستیی بوونی فیكری بۆ كاری رێكخراوەیی كۆڵەگەی خەباتی مەدەنی، دیموكراسی و رۆشنگەری پێناسە كرد‌و وتی: گەورەترین كێشەی هەم مرۆڤ، رێكخراو یان پارتی سیاسیش، ئەوەیە فیكری نەبێ‌! ئۆرۆپاش شاهێدی بەرجەستەی ئەو واقیعەیە، كە لەفكرەوە بوو بەم ئۆرۆپایەی ئێستا، بەتایبەت لەوكاتەی زانست بوو بەچەقی بیركردنەوەیان، بەپێچەوانەی رۆژهەڵاتەوە، كە بیركردنەوەی نازانستی، ئێمەی زۆر خستۆتە دوای ئۆرۆپاوە. ئەگەرنا شارستانییەت لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا كەم نەبووە، بەڵام ئێستا بەهۆی نەبوونی بیرو نەبوونی بنەماكانی زانستی بیركردنەوە، وایكردووە رۆژهەڵات و ئێمەو مانانیش لەسەدەكانی ناوەڕاستدا گیربخۆین‌و راشیگەیاند: شكستی پرەنسیپ، زۆر سەربەرزی ترە، لەسەر كەوتنی بێ‌ پرەنسیپ!


ئەم بابەتە 88 جار خوێندراوەتەوە