Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 7/6

- لە رۆژى 7/6/1843 فریدرچ هۆلدرین (Johann Christian Friedrich Hölderlin)، شاعیر و رۆماننوس و وه‌رگێڕ و نوسەر و فەیلەسوفى ئەڵمانى لە تەمەنى (73) ساڵى لە شارى تۆبنگن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/3/1770 لە شارى لاوفن ئەمنکا لە دایکبووە.

- له‌ رۆژى 7/6/1848 پول گوگان (Paul Gauguin)، نیگاركێشى فه‌ڕه‌نسى له‌ شارى پاریس له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 8/5/1903 له‌ ته‌مه‌نى (54) ساڵى له‌ شارى كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 7/6/1909 جیسیکا تاندی (Jessica Tandy)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری به‌ریتانی لە شارى لەندەن لە دایکبووە، لە رۆژى 11/9/1994 لە تەمەنى (85) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووه‌، له‌ ساڵى 1989 خه‌ڵاتى ئۆسكارى وه‌ك باشترین ژنه‌ ئه‌كته‌ر وه‌رگرتووه‌.

- لە رۆژى 7/6/1917 دین مارتن (Dean Martin)، گۆرانیبێژ و موزیسیان و ئەکتەری ئەمریکی لە شارى ستۆبنفیل لە دایکبووە، لە رۆژى 25/12/1995 لە تەمەنى (78) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى بیفرلى هیلز لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 7/6/1923 مەحمود مورسی، ئەکتەری میسری لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە رۆژى 24/4/2004 لە تەمەنى (80) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لە شارى ئەسکەندەریە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1964 تاکو ساڵى 2004 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 7/6/1952 ئۆرهان پاموك (Orhan Pamuk)، رۆماننوس و سیناریۆنوس و نوسه‌رى توركى له‌ شارى ئیسته‌مبۆڵ له‌ دایكبووه‌، له‌ ساڵى 2006 خه‌ڵاتى نۆبڵى ئه‌ده‌بى وه‌گرتووه‌، رۆمانه‌كانى (به‌فر، ژنه‌ قژ سوره‌كه‌، جه‌وده‌ت به‌گ و كوڕه‌كانى، من ناوم سوره‌یه‌، مۆزه‌خانه‌ى پاكیزیه‌یى) و چه‌ند رۆمانێكى ترى كراون به‌ كوردى، لـە سـاڵی (١٩٨٢) دا یەکەمین رۆمـانی خـۆی لەژێـر نـاوی (جـەودەت بـەگ و کوڕەکـانی) چاپکـرد و بڵاوی کـردەوە، دواتریش رۆمانه‌كانى (ماڵـێکی هـێمن، قـەڵای سـپی، پەرتـووکی رەش، گوڵێـک لە دیمەشق، ژیانـێکی تـازە، مـن نـاوم سـوورە، ئەستەنبوڵ ـ بیرەوەرییەکـان و شار، مۆزەخانەی بێتاون، شتـێکی نامـۆ لە هۆشـم دا، ژنـە قـژسـوورەکە، رەنگـەکـانی تـر، مـن دارێـکـم) چاپ و بڵاوكردۆته‌وه‌، رۆمانه‌كانى بۆ زۆر له‌ زمانه‌ زیندووه‌كانى جیهان وەرگـێڕاون، تـا ئیسـتاش رۆمـانەکـانی نمرەیـەکی بـاڵای فـرۆشـتـنیان لـە تـورکـیادا تۆمارکـردوون، سەرەڕای ئەو رێگرییانـەش بۆ بڵاونەکـردنەوەیـان ده‌كرێت، له‌ ساڵى 2006 به‌هۆى نوسینى رۆمانی (من ناوم سوورە) ئاکادیمیای سویدی لە ستۆکهۆڵم خەڵاتی (نۆبڵ)ی ئەدەبـیان پێبه‌خشى.

- لە رۆژى 7/6/1966 جان ئارپ (Jean Arp)، شاعیر و نیگاركێشى فەرەنسى ئەڵمانى لە تەمەنى (79) ساڵى لە شارى بازل کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 16/9/1886 لە شارى ستراسبورغ له‌ فەڕەنسا لەدایکبووە.

- له‌ رۆژى 7/6/1970 ئیدوارد مۆرگان فورستر (Edward Morgan Forster)، رۆماننوس و چیرۆكنوس و نوسه‌رى ئینگلیزى له‌ ته‌مه‌نى (91) ساڵى به‌ جه‌ڵته‌ى دڵ له‌ شارى كوفنترى له‌ به‌ریتانیا كۆچى دوایى كردووه‌، لە رۆژى 1/1/1879 له‌ شارى له‌نده‌ن له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 7/6/1973 رەندە مرعشلى، ژنە ئەکتەرى سورى لە شارى حەلەب لە دایکبووە، لە رۆژى 21/10/2015 لە تەمەنى (42) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى دیمەشق کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1999 تاکو ساڵى 2015 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 7/6/1980 هێنری میله‌ر (Henry Valentine Miller)، رۆماننوس و نیگارکێش و نوسه‌رى ئەمەریکى لە تەمەنى (88) ساڵى لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 26/12/1891 لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 35 جار خوێندراوەتەوە