Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 8/6

- له‌ رۆژى 8/6/1810 رۆبەرت شومان (Robert Schumann)، موزیسیان و ئاوازدانه‌رى ئەڵمانی له‌ ویلایه‌تى ساكسۆنیا له‌ ئه‌ڵمانیا له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 29/7/1856 له‌ ته‌مه‌نى (46) ساڵى به‌ نه‌خۆشى له‌ شارى بۆن كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 8/6/1949 نەجیب ریحانی، ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (60) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 21/1/1889 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1916 تاکو ساڵى 1949 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە ‌ڕۆژی‌ 8/6/1982 کاردۆخی (شێخ محەمەد ئەمین کاکە شێخ بەهاددین عوسمان)، شاعیرى کورد لە تەمەنى (66) ساڵى لە ‌شاری‌ سلێمانی کۆچی دوایی کردووه‌، لە رۆژى 25/3/1916 لە تەوێڵە لە دایکبووە، لە‌ تەمەنى منداڵییە‌وە‌ حە‌زى لە‌ خوێندنە‌وە‌ و لە‌ بە‌رکردنی شیعر بووە‌، بە‌تایبە‌تی شیعرەکانى (حاجی قادری کۆیی، کوردی و مە‌ولە‌وی) ئە‌مانە‌ تا ڕادە‌یە‌کی زۆر کاریان تێ کردووە، نازناوى کاردۆخی بۆخۆى هەڵبژاردووە، سەبارەت بەمەش وتویەتى: "کاتێک بە‌ خوێندنە‌وە‌ی سە‌رچاوە‌ مێژووییە‌کانە‌وە‌ خە‌ریک بووم، باسیان لە‌ خێڵێک دە‌کرد بە‌ناوی (کاردۆخ)،‌ کە بۆ یە‌کە‌مجار لە‌ کوردستاندا نیشتە‌جێ بوون، کە‌واتە‌ کادۆخییە‌کان باو باپیرانی ئێمە‌ن، منیش کاردۆخیم ھە‌ڵبژارد و کردمە‌ نازناوی شیعریم"، لە‌ ساڵی 1935 دە‌ستى بە‌ شیعر نووسین کردووە و یە‌کە‌م شیعرى بە‌ ناوی (خۆشە‌ویستی وە‌تە‌ن) نووسیوە‌. خاوەنى چەندین بەرهەمى چاپکراوە، لەوانە: (دیوانی (سه‌یدی هه‌ورامی)، 1971، به‌رگی یه‌که‌می دیوانی (شاهۆ)، 1976، به‌رگی یه‌که‌می دیوانی مه‌ردۆخی، 1978، دیوانی کاردۆخی، 1978، به‌رگی دووه‌می دیوانی (شاهۆ)، 1980، دیوانی کاردۆخی به‌شی یه‌که‌م ‌و هه‌ندێ‌ له‌به‌شی دووه‌م، 1982.

- له‌ رۆژى 8/6/1994 حوریه‌ حه‌سه‌ن، ژنه‌ گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری میسری له‌ ته‌مه‌نى (61) ساڵى كۆچى دوایى كردووه‌، لە رۆژى 9/8/1932 له‌ شارى ته‌نتا له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 1949 تاکو ساڵى 1965 بەشدارى کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/6/2007 ریتچارد رۆتى (Richard Rorty)، فەیلەسوف و نوسه‌ر و ئه‌كادیمیستى ئەمەریکى لە تەمەنى (75) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجەى پەنکریاس لە پالۆ ئالتۆ لە شارى سانتاکلاراى ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 4/10/1931 لە شارى نیۆیۆرک لەدایکبووە.


ئەم بابەتە 31 جار خوێندراوەتەوە