Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 9/6

- له‌ رۆژى 9/6/1870 چارلز دیكنز (Charles Dickens)، رۆماننوس و نوسه‌رى ئینگلیزى له‌ ته‌مه‌نى (58) ساڵى به‌ نه‌خۆشى له‌ شارى هیگام له‌ به‌ریتانیا كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 7/2/1812 له‌ شارى لاندپۆرت له‌ به‌ریتانیا له‌ دایكبووه‌، رۆمانى (چیرۆكى دوو شار)ى له‌لایه‌ن عه‌بدولستار شارباژێڕی له‌ عه‌ره‌بیه‌وه‌ كراوه‌ به‌ كوردى.

- لە رۆژى 9/6/1891 کول پۆرتەر (Cole Albert Porter)، شانۆنوس و موزیسیان و ئاوازادنه‌ر و شاعیرى گۆرانى و نوسه‌رى ئەمەریکى لە شارى پیرۆ لە ویلایەتى ئیندیانا لە دایکبووە، لە رۆژى 15/10/1964 لە تەمەنى (73) ساڵى بەنەخۆشى لەشارى سانتا مۆنیکا لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 9/6/1921 مورسی جه‌میل عه‌زیز، شاعیری میسری لە شارى زقازیق لە دایکبووە، لە رۆژى 9/2/1980 لە تەمەنى (58) ساڵى لە شارى زقازیق کۆچى دوایى کردووە.

- له‌ رۆژى 9/6/1928 ئه‌مالیا ئه‌لعریس، ژنه‌ ئه‌كته‌ری لوبنانی له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 11/7/2009 له‌ ته‌مه‌نى (81) ساڵى كۆچى دوایى كردووه‌، لە ساڵى 1946 تاکو ساڵى 1996 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/6/1944 زیزی به‌دراوی، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 31/1/2014  لە تەمەنى (69) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1957 تاکو ساڵى 2013 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/6/1974 میگل ئەنگل ئەستۆریاس (Miguel Ángel Asturias)، شاعیر و نوسه‌رى گواتیمالاى لە تەمەنى (74) ساڵى لەشارى مەدرید کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 19/10/1899 لە شارى گواتیمالا لە دایکبووە، لە ساڵى 1967 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 9/6/1976 گێرد گایزر (Gerd Gaiser))، رۆماننوس و شاعیر و چیرۆكنوس و نوسه‌ر و ئه‌كادیمستى ئه‌ڵمانی لە تەمەنى (67) ساڵى لە شارى رویتلینغنى ئەڵمانیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/9/1908 لە شارى ئوبرریکسینغن لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/6/1996 عەبدولعەزیز حسێن، ئەدیبى کوێتى لە کوێت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 26/11/1920 لە تەمەنى (76) ساڵى لە کوێت لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/6/2004 محەمەد قەندیل، گۆرانیبێژی میسری لە تەمەنى (75) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 11/3/1929 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 27 جار خوێندراوەتەوە