Dlovan_Faraydwn.jpg

ژاوەژاو

دلۆڤان فەرەیدوون- سلێمانی

مانگ شەڕ لەگەڵ گەواڵەهەورەكان دەكات، بۆ ئەوەی ڕووناكی خۆیبدات لەسەر شەقامەكە، بەنێو شەقامەكەدا دەڕۆم، ئەو پارچەكاغەرەی لەنێو دەستمدایە ناونیشانی ئەو ئاپارتمانەی لەسەرە كە دایكم لێی دەژی، دەڕۆم بەرەو ناونیشانەكە، گیزەگیزێك لە سەرمدایە وەك بڵێی مێشكم كورەی هەنگ بێت، چەند جارێك دەستدەكەم بەناو گوێچكەی ڕاستمدا و بە خێرایی دەیخورێنم، خێراتر هەنگاو دەنێم، كوندەپەپوویەك سەرنجی ڕاكێشام، كە لەسەر سەری پیاوێكدا هەڵنیشتبوو. چاوی بڕیبووە چاوم وەك بڵێی دەتوانێت مێشكم بخوێنێتەوە و هەست بەو گیزەگیزەی مێشكم بكات. چووم بەرەو لای دەستە ڕاستی شەقامەكە و لەوێشەوە خۆم كرد بەنێو ئەو ئاپارتمانەدا كە دایكمی تێیدا دەژیا. ئاپارتمانەكە ئاستێكی مامناوەند بوو. بەنێو قادرمەكانی ئاپارتمانەكەدا سەردەكەوتم بۆ قاتی ژمارە ٤، لە دەرگام دا و كەس نەیكردەوە. بە دەنگێكی كەمێك بەرز ''سڵاو''م كرد هیچ دەنگێك لەودیو دەرگاكەوە نەبوو. لەپشتمەوە دەرگایەك كرایەوە ئاوڕم دایەوەو ژنیك گوتی:

_سڵاو كوڕی گەنج ئەم ژوورە هی پیاوێكە كە هەر كەمێك پێش ئێستا بەخۆی كوندەپەپووكەیەوە چوونە دەرەوە.

بەبێ ئەوەی هیچ بڵێم بە خێرایی ڕامكرد بەرەو خوارەوە. گەشتمەوە سەر شەقامەكە، چوومەوە سەر شەقامە گشتییەكە و كەس لەسەر ئەو شەقامە قەرەباڵغەدا نەمابوو. چەند جارێك سەیری ناونیشانەكەم كرد و چاوەكانم هەڵگلۆفی و كەسم نەدیت.

_ مێشكت لە كوێیە گیانەكەم؟

_ ئاهـــ ببورە هۆشم لای خۆم نەبوو.

_ ئەوە چیە لەنێوان دەستەكانتدا.

بە سەرسوڕمانەوە سەیرێكم كرد و سەیرێكی ناو دەستم كرد بینیم سەری كوندەپەپووەكە بوو لە نێو دەستەكانمدا، هاوارێكم لێ بەرزبوەوە تەواوی شەقامەكە سەیریان دەكردم. جگەرەیەكم پێكرد، بە هێواشی هەنگاوم دەنا و سەیری دەوروپشتم دەكرد. ژورێك كە بە خوێن لەسەر دیوارەكەی نووسراوە ” داچڵەكین ” سەرم لەگێژە دێت و چەند جارێك دەكەوتم و خۆم هەڵدەساندەوە. چاوەكانم توند دادەخەم.

_ بۆ خاتری خوا تۆ چیت كردووە؟! چی ڕوودەدات؟!!.

_ نازانم خۆشم نازانم!

_ دوێنێ شەو لەكوێ بوویت؟! بە درێژای دوێنێ شەو تۆ دیار نەبوویت؟! ئەم سەری کوندەپەپووە چی دەكات لەنێو دەستەكانت؟!!

ها جوابم بەرەوە!!.

بۆ ساتێك بیرم كردەوە دوێنێ شەو دەبێت من لە كوێ بووبم، هەستام و بێ گوێدانە قسەكانی بە خێرایی ئەوێم جێهێشت و ڕۆشتم بەرەو ماڵەوە، تا كەمێك پشوو بدەم. لەبەردەم دەرگای ئاپارتمانەكەدا پیاوێكم بینی كە دوو گەنجی تریش لەدواوەی وەستابوون و مۆڕەیان لێ دەكردم، جلەكانیان بە ڕوونی دیاربوو كە پۆلیسن، جگەرەیەكی پێكردبوو بە حەسرەتەوە دووكەڵە شینەكەی دەكرد بە بادا، ویستم تێبپەڕم و پیاوەكە بانگی كردم.

_ببورن بەرێز فریدرێك.

ئاوڕم دایەوە و گوتم:

_ بەڵێ.

_ بەرێزتان خۆمتان پێدەناسێنم من لێكوڵەر جۆرجم.

_فەرموون گەورەم چیتان دەوێت!.

_ پێویستە بێیت لەگەڵمان بۆ بنكە.

بە سەرسوڕمانەوە پرسیم:

_بۆ بنكە؟

_ بەڵێ بۆ بنكە جا باشترە ئێستا بێیت لەگەڵمان هەندێك پرسیارمان هەیە.

_چ پرسیارێك!؟

_ ئێرە بنكە نییە فەرموو پێشمانكەون تەنیا دەمەوێ بزانم چیم كردووە دوێنێ شەو لە كوێ بوون؟!

دەستێكم هێنا بە نێوچاومدا و هەردوو دەستم خوێنی لێ دەچۆڕا، بەنێو ژوورەكەدا چاوم دەگێڕا، مێشكم گیزەگیزێكی زۆری تێدا بوو، دەنگی بڕینی گۆشت و قرچە و شكاندنی ئێسك لە مێشكمدا مابوەوە، چاوم چووە سەر پشتی دەرگاكە، جەستەیەكی ڕزیوی پێوە هەڵواسرابوو، كە دواهەمین دڵۆپەخوێنیم خواردبووەوە، تامێكی سەیری دەدا. هەستام و چوومە لای جەستەکەوە دەمویست ئۆرگانەکانی ناوەوەی دەربێنم و بیخۆم ئاوڕێکمداوە بۆ پەنجەرەی ژوورەکەم کە بەسەر شەقامەکەدا دەیڕوانی گەنجێکم بینی کە لە کافێکە هاتە دەرەوە چاوم لێ زیت کردەوە و هاوارم کرد..... گووی نێو ژورەكەم پاك نەكردبووەوە، ڕاكشام و سەرم لەنێو گووەكەی خۆمدا بوو. چاوم بڕیبووە سەقفی ژوورەكەم، چاوەكانم هەڵگلۆفی و دەكزایەوە.

كێشای بە مێزەكەی بەردەممدا و نەڕاندی بە سەرمدا:

_ گوێبگرن دیارە نەرمونیانی لەگەڵ ئێوەدا كارێكی هەڵەیە بۆ دواین جار دەپرسم دوێنێ شەو لە كوێ بوویت؟

چاوەكانی دەبریسكایەوە، چاوی بڕیبووە چاوم و بێ تروكاندن، خۆمم لە گلێنەی چاوە شینەكانیدا دەبینی، هەستم بەترسێكی زۆر دەكرد، دەمویست هەموو كارێك بكەم تاكو یادەوەریم بۆ بگەڕێتەوە، چەند جارێك لە خۆمم پرسی دوێنێ شەو من لەكوێ بووم!؟

شتێكم هاتەوە یاد پیاوێكم دەهاتەوە یاد كە كوندەپەپوویەك لەسەر شانی هەڵنیشتبوو، دەموچاوی پیاوەكەم باش نەدەهاتەوە بەرچاو، لە شەقامێكی تەنگدام، دەستەكانم دەخشێنم لە دیوارێكی كۆنی بانكێك، چەقۆكەی كە لە دەستی ڕاستمدایە، دەنگێكی زیكن دروستدەكات. ئەوە تاكە شتە بێتەوەیادم. بۆكسێكی دا بە دەموچاومدا هەستم بە گێژبونێكی زۆر كرد، وێنەیەكی دانا لە بەردەمم جوان سەیری ئەم وێنەیە بكە، دواین جار كەی ئەم ژنەت بینیوە؟ وێنەكەم گرت بە دەستمەوە و جوان سەیری وێنەكەم كرد، چاوەكانیم دەناسیەوە، پوورم خەوتبوو، بەدزیەوە و بە ئەسپای هەستام هەنگاوم بە وردی بە هێواشی دەنا، تا دەرگای ژوورەكەم کردەوە و چومە قاتی خوارەوە و لەوێشوەوە ڕاستەوخۆ بۆ دەرەوە. ڕامكرد بەرەو ماڵی خۆمان، دەرگاكەم كردەوە بینیم پیاوێك لەگەڵ دایكمدایە، كێری دەخستە نێو قوزی. دەلەرزیم و دەستم كرد بە گریان، گوێم لێ بوو دایكم گوتی:

''منداڵە هیچ نازانێت كاری خۆت بكە ”.

پیاوەكە ئاوڕێكی بۆ دامەوە، چاوە ڕەشەكانیم باش دێتەدە یاد، دوای چەند خولەكێك دایكم و پیاوەكە ڕۆشتنە دەرەوە و پیكەوە ڕایان كرد بەدەم ڕێگاوە خۆی دەگۆڕی دایكم وەك بڵێی لە خەوێكی قووڵ بەئاگا هاتبێت و بەپەلە بچێت بۆ دەرگا كردنەوە.

كێشای بەسەر مێزەكەدا جوان سەیری بكە. وردتر بوومەوە لەوێنەكە، تفێكم قووت دا دۆزیمەوە، ئەو چاوانەم دواین جار لەنێو دارستانێكدا بینی كە بەجێی هێشتم. من ئەوم باش هاتەوە یاد، جەستە هەڵواسراوەكەشیم هاتەوە یاد. بۆ چركەیەك ویستم هەموو یادەوەریم كۆبكەمەوە و جوابێكی دروست بدەم بەم لێكۆڵەڕە بۆ ئەوەی دەربازم بێت لێی، درۆم كرد.

_ باسی چی دەكەن هەرگیز ئەم كەسەم نەبینیوە.

چاوەكانی سوورهەڵگەڕان و توند یەخەی گرتم :

_ بەڕاستانە نەتبینیوە بە دەنگێكی لەرزۆكەوە وەڵامم دایەوە.

_ بەڵێ.

_ بەڵام دراوسێكانی دەڵێن ئێوە دواین كەس بوون كە لەنێو ژورەكەیدا هاتونەتە دەرەوەو كوندەپەپوویەكیش لەسەر شانتان بووە. دواین قسەشمان لە خۆشەویستەكەت وەرگرت و گوتی ئەم بەیانیە تۆی بینیوە، سەری بڕاوی كوندەپەپوویەك لەنێو دەستەكانتا بووە. بۆ ساتێك چاوەكانم فرمێسكی لێ هاتە خوار و لێكۆڵەرەكە بەردەوام بوو ژورەكەی بەڕێزتانم پشكنی، پڕ بوو لە سیمبولی پڕ و پوچ و بێمانا، هانابردن بۆ لوسیفەر و چەند كوندەپەپوویەک و و قەلەڕەش و كەلەبزنێک. ئاهـــ هاتەوە یادم بەخوێنیش نووسیبوتان ” ڕاچڵەكین ” و خاچی هەڵگەڕاوەشتان كێشاوە، دەتوانیت ئەمانە ڕوونبكەیتەوە هەی شێتی گەمژە.

_ چاوم بڕیە سەقفەكە، دەستم برد بۆ سنگم هەمووی خوێنە. تەماشەیەكی دەستەچەپم كرد كوندەپەپووەكەمم بینی، خۆی نوقمی خوێن كردبوو. هەستامە سەر پێ و بە هێواشی جەستەكەم لەتوكوت كرد و خستمە نێو عەلاگەیەكی گەورە. دەستەكانم دەلەرزین و نەڕاندی:

_ دوێنێ شەو لە كوێ بوویت؟!

سەرم خستبووە نێوان ئەژنۆم و هەڵدەلەرزیم. لەبەرخۆمەوە وڕێنەم دەكرد، سەیرێكی سەقفی ژوورەكەم كرد، ئێستا دەزانم لە كوێم، من لە نەخۆشخانەیەكی دەروونیم.

چاوەكانم لێكدەنێم، شەمەندەفەرێك بە خێرایی دەڕوات، هەرگیز شەمەندەفەرم نەبینیوە بە هێواشی بڕوات. چاوەكانم لێك توند دەنوقێنم، من هەست ناكەم شەمەندەفەرێك بڕوات، دەمەوێت بیر لە شەمەندەفەر نەكەمەوە. لە ڕیگادام بۆ سەر كارەكەم، چاو دەكەمەوە ئافرەتێك دێتە بەردەمم، پەشیمانم چاوم كردەوە، دەڕۆمە دەرەوەی وێستگەی شەمەندەفەرەكە، شەمەندەفەر نابینم. هەموو بە خێرایی دەڕۆن هیچ كەس هەست بە من ناكات هەموو بێباكانە دەڕۆن، پیاویك كیسەیەك گەنمەشامیی پێیە و دەیەوێت لە شەقامەكە بپەڕێتەوە، تەكسیەك زۆر بە توندی خۆی پێدا دەكێشێت. كەس گرنگیی پێنادات. بە خێرایی هەڵیدەگرمەوە.

لەسەر جێخەوەكەمم، دەیخەمە دەمم تامیكی سەیری هەبوو بەڕاستی لەئیسفنج دەچوو لەژێر ددانەكانم جیڕەی دەهات. ڕاكشاوم، چاو دەبڕمە خاوەن كارەكەم:

بۆ دواكەوتیت؟ تەنیا سەیری دەكەم گەنمەشامیەك دەخەمە نیو دەمم، خوێنی پێوەیە تفی دەكەمەوە سەر جێخەوەكەم، دەڕومە ژووری كارەكەم خۆم دەخەمە سەر لا بۆ ئەوەی خەوم لی بكەوێت، دەرگاكە پێوەدەدەم. گوێم لێیە دەنگێك لە ژوورەكەی بەڕێوبەرەوە هات.

_سڵاو.

_سڵاو خاتوون.

_ببورن جەنابی بەڕێوبەر لە كاتتان دەگرم بەڵام پێم وا بێت پێویستتان بە كارمەندێكە بۆ هەڵەبڕی چاپخانەكەتان.

شتەكانم كۆدەكەمەوە لە ژوورەكە. دواین جار گوێم لە هەناسە بڕكێ و ئاهێكی توندی بەڕێوبەرەكەیە. لەسەر پارچەكاغەزێك نووسیم ” ببورە جەنابی بەڕێوبەر من ناتوانم بۆ تۆ هەناسەبڕكێ بكەم ” قۆڵم سڕ بوو دووبارە لەسەر پشت ڕادەكشێم بە گوێی چەپم، گوێم لە هاوارێكی توندە، لە نیوەڕاستی دارستانەكەدا، دەنگی هەورەگرمەكان، ڕووناكیی هەورەبروسكەكان دارستانە چڕەكەی ڕووناك دەكردەوە. قریشكەی دایكێك، منداڵێك هاوار دەكات ” دایكە ” لە ژێر پێی بەرازێكدا پوشەكان دەشكێن، كوندەپەپوویەك لەسەر قەدی دارەكەوە سەیری منداڵەكە دەكات توند چاوی بڕیوەتە چاوی، گورگێك دەلوورێنێت و قەلەڕەشێكی بەسەر سەریەوە دەخوێنێت، بایەكی بەهێز دێت، بەنێو دارستانەكەدا دارەكان بەجاریك بەو بایە وەك ئۆكێسترایەك دەنگ دەردەكەن. چەند ناشرین بوو دارستان ئەمشەو. مندالێك لە دارستانەكەدا بە تەنیا من نازانم بۆ دەبێت ئەمە ببینم. بەیانی زوو منداڵەكە لەنێو دەستاودەستكردنی خزمە نزیكەكانی هاواری لێ دەكەن تا هۆشی بێتەوە، هەموو دەگرین بۆی، ژنان لە خۆیان دەدەن. یەكێك لە پیاوەكان هاواری كرد :

ئەم منداڵە بە تەنیا چی دەكرد لە دارستان! كوا دایكە سەگەكەی -ئەم منداڵە بەسەزمانە. وااای بمرم بۆت. بەسیكەن بۆ خاتری خودا چۆڵی كەن بهێڵن منداڵەكە هەناسەیەك بدات. كوڕی خۆم هەناسەیەكی قووڵ هەڵمژە دەییـــییی ئااااااااهــــــــــ.... خوێن لە گوێچكەی چەپم دێت، بە سەرچەفەكە دەیسڕم، توند چاودەبڕمە سەقفەكە بە باریكی، ڕەنگێكی ڕەش دەبینم، دەیكێشێت لەسەر كاغەزەكەی، تاكە قوتابیەكی زانكۆیە، کە بەویستی خۆم سەیری دەكەم، چونكە هەندیك جار هەندیك وێنە دەگوازرێتەوە بۆ مێشكمان هەرگیز نەمان ویستوە شتی وا ببینین. سەیری دەستی دەكەم ئەو خەریكی كێشانی شتیكە، وردتر دەبمەوە بە جوانی، دەبینم خەریكی كێشانی پڕۆفیسۆرەكەمانە، وردتر سەیری دەكەم، ئاوڕێكی لەسەرخۆی بۆ دامەوە، ئەو چاوانەم دێتەوە یاد، بە خێرایی ڕادەكەم، دەرگای ژوورەكەم دەكەمەوە، پڕۆفیسۆرەكەم دەبینم، لەگەڵ خۆشەویستەكەمدا لەنێو جێخەوەكەمدا سێكس دەكەن، هەموو گیانم دەلەرزێ، كوندەپەپوویەك لە ژوورەكەمدایە، پڕۆفیسۆر بۆ ساتێك ترسا و ویستی خۆی هەڵبكێشێتەوە، خۆشەویستەكەم گوتی: ” ئەو هیچ نازانێ ” پڕۆفیسۆر ڕەحەت بوو. بە خێرایی خۆی هەڵكێشایەوە و ڕایكرد. بەدەم ڕێگاوە خۆشەویستەكەم دەیویست خۆی بگۆرێت، توند قۆڵیم گرت.

'' لێكۆڵینەوەكان دەریان خستووە، فرێدریك ئارسەر، ماوەی یەك مانگ كچەهاوڕێكەی خۆی بەناوی س.م بەند كردوە و بە شێوەیەكی دڕندانە دەستدرێژیی سێكسی كردۆتە سەری بە مردوویی و دواتر كوشتویەتی و جەستەكەشی لەنێو كیسەیەكی خۆڵدا دۆزراوەتەوە. كاتێك پۆلیس گەشتۆتە شوێنی ڕووداوەكە تاوانبار هەردوو هێلكەگوونی خۆی لەنێو دەوریەكدا داناوە و لە نێو پیساییەكەی خۆیدا ڕاكشاوە خوێن لەبەری ڕۆشتووە.


ئەم بابەتە 94 جار خوێندراوەتەوە