Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 10/6

لە رۆژى 10/6/1580 لویس دى مامویس (Luís Vaz de Camões)، شاعیر و نوسه‌رى پورتوگالى له‌ ته‌مه‌نى (56) ساڵى له‌ له‌ شارى لشبۆنه‌ كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ ساڵى 1524 له‌ شارى لشبۆنه‌ له‌ دایكبووه‌.

لە رۆژى 10/6/1625 قەیسەر ئەباکزى (Apáczai Csere János)، فەیلەسوفى مەجەرى لە دایکبووە، لە رۆژى 31/1/1659 لە تەمەنى (33) ساڵى بە نەخۆشى سیل لە شارى کلوج ناپۆکا کۆچى دوایى کردووە.

لە رۆژى 10/6/1819 گۆستاڤ کۆربیه‌ (Gustave Courbet)، نیگارکیشی فه‌ره‌نسی لە دایکبووە، لە رۆژى 31/12/1877 لە تەمەنى (58) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە.

لە رۆژى 10/6/1895 هاتی ماکدانیال (Hattie McDaniel)، ژنە ئەکتەری ئەمریکی لە شارى ویچیتا لە دایکبووە، لە رۆژى 26/10/1952 لە تەمەنى (57) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى ودلاند هیلز کۆچى دوایى کردووە.

لە رۆژى 10/6/1915 سول بیلو (Saul Bellow)، رۆماننوس و نوسەر و ئه‌كادیمیستى ئەمەریکى لە شارى مۆنتریال لە کەنەدا لە دایکبووە، لە رۆژى 5/4/2005 لە تەمەنى (89) ساڵى لە شارى برۆکلین لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1976 خه‌ڵاتی نۆبڵى ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.

لە رۆژى 10/6/1934 زوهره‌ عه‌لا، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە رۆژى 18/12/2013 لە تەمەنى (79) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1951 تاکو ساڵى 1998 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

لە رۆژى 10/6/1949 سیگرید ئوندست (Sigrid Undset)، ژنه‌ رۆماننوس و شاعیر و وه‌رگێڕ و سیناریۆنوس و نوسەرى نه‌رویجی لە تەمەنى (67) ساڵى لە شارى لیلهامر کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/5/1882 لە دایکبووە، لە ساڵى 1928 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.

له‌ رۆژى 10/6/1962 ئه‌حمه‌د خالید تۆفیق، رۆماننوس و سیناریۆنوس و نوسه‌ر و ئه‌كادیمیستى میسرى له‌ شارى ته‌نتا له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 2/4/1931 له‌ ته‌مه‌نى (55) ساڵى به‌ نه‌خۆشى له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى شارى قاهیره‌ كۆچى دوایى كردووه‌.

لە رۆژى 10/6/1983 چۆپی فەتاح،  گۆرانیبێژ و پێشکەشکارى کورد لە شارى کەرکوک لە دایکبووە،  لە ساڵى 1986 لە تەمەنی سێ ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەیدا شارى کەرکوکی جێهێشتووە و چوونەتە وڵاتی ھۆڵەندا، لە ساڵى 1990 لە تەمەنی حەوت ساڵیدا دەچێتە گروپێکی کۆراڵ لە هۆڵەندا، بۆ فێربوونى گڕو گاڵی موزیک و گۆرانی وتن، لە ساڵى 1996 لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا بۆ ماوەى دوو ساڵ لە قوتابخانەی دەنگ لە ھۆڵەندا دەبێت بۆ ئەوەى بەشێوەیەکی زانستییانە شارەزایی پەیدا بکات، لە ساڵى 2000 دەچێتە ئەکادیمیای کوردی لە ئەڵمانیا، لە سەرەتادا بەوتنەوەى گۆرانى گۆرانیبێژە ناودارەکان دەستى بەکارى هونەرى کردووە، هونەرمەند و ئاوازدانەر بورهان موفتى زادە ھاندانی زۆرى داوە  بۆ ئەوەى لە هونەرى گۆرانى وتن بەشداربێت و بۆ ئەم مەبەستەش هاوکارى زۆرى کردووە.

لە رۆژى 10/6/2008 جەنگیز ئەیتماتوف (Chingiz Aitmatov)، رۆماننوس و سیناریۆنوس و نوسه‌رى قیرگیزى لە تەمەنى (79) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى نورنبێرگ لە ئەڵمانیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/12/1928 لە قیرگیزستان له‌ یه‌كێتى سۆفیه‌تى پێشوو لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 29 جار خوێندراوەتەوە