Bayan.jpg

بێ تۆ

بەیان ئیبراهیم

سەوزایی لە باخچە دەسەنمەوە

نەرمی لە باران و

ڕەنگەکان لە پەلکە زێڕینە

بێ تۆ

ناهێڵم خۆر لە پەنجەرکەمەوە

بێتە ژورێ

گشت دەرگا و پەنجەرەکان دادەخەم

گڵۆپەکان دەکوژێنمەوە

پەردەکان دادەدەمەوە

ماڵەکەم دەکەم بە کەلاوە

بێ تۆ

لە بەرزی بیستنمەوە

هەمو گۆرانیەکان هەڵدەدەمە خوارەوە

خۆم موعتاد دەکەم

بە لەبیرکردنی دنیا

بێ تۆ

ناهێڵم شیعر سەوز بێ

ناهێڵم ئاسمان شین بی

بێ تۆ

کراسی ڕەش دەکەمە بەری ژیان

ڕەش پۆشی دەبەخشمە کوکوختی

هێلانەی پەڕەسێلکەکان تێک دەدەم

بێ تۆ

پرسەی گشتی ڕادەگەیەنم

لە منارەکانەوە بانگی مەرگ دەدەم

لە کڵێساکانەوە بە دەنگی بایەقوش

زەنگی مەترسی دەجاڵ لێدەدەم

بێ تۆ

بە لافیتەی پرسە

وشەکان ڕەش پۆش دەکەم

دنیا ژێرا و ژوور دەکەم

پایەکانی ئاسمان دەڕوخێنم

چی سی دی یادەوەریمە

هەپرون هەپرونی دەکەم

بێ تۆ

پرسەی جیهانی

بۆ مەرگی ئاو

سەربڕینی باران

ڕەش بونی بەفر

کوشتنی شیعر

لە سێدارەدانی  دار توو

ڕادەگەیەنم .

 

بەیان ئیبراھیم

 

دونك

دونك...

ساسلب الخضرة من الحدائق

والرقة من اللامطار

والاطياف من القوس والقزح

دونك....

لن اسمح للشمس

بأن تدخل من نافذتي

سأطفيء كل الاضواء

وارخي السدول

سأحول بيتي الى خرابة

دونك....

سأقذف بكل الأغاني

من علو سماعي

واتحول الى مدمن

بنسيان العالم

دونك....

لن ادع القصائد تنمو

لن ادع السموات تصحو

دونك...

سأكسو الحياة بالسواد

امنح اليمام القمصان السوداء

وسأحطم اعشاش السنونو

دونك...

سأعلن الحداد العام

سأنشد الموت من المآذن

ونهام البومة من الكنائس

وادق اجراس خطر

خروج الدجال المسيح

دونك...

سأغطي الكلمات بأللافتات الحالكة

سأقلب الدنيا رأسا على عقب

سأدمر اعمدة الكون

سأهشم كل الاقراص المدمجة لذكرياتي

دونك...

سأعلن الحداد العام

لموت المياه

ذيح الامطار

واسوداد الثلج

واغتيال الشعر

واعدام اشجار التوت

 

ترجمە

حمید بانەیی


ئەم بابەتە 300 جار خوێندراوەتەوە