Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 11/6

- له‌ رۆژى 11/6/1572 بن جۆنسۆن (Ben Jonson)، شاعیر و شانۆنوس و ئه‌كته‌ر و نوسه‌ری ئینگلیزی له‌ شارى له‌نده‌ن له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 6/8/1637 له‌ ته‌مه‌نى (65) ساڵى له‌ شارى له‌نده‌ن كۆچى دوایى كردووه‌.

- له‌ رۆژى 11/6/1776 جۆن كونستابل (John Constable)، نیگاركێشى ئینگلیزى له‌ شارى سوفولك له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 31/3/1837 له‌ ته‌مه‌نى (60) ساڵى له‌ شارى له‌نده‌ن كۆچى دوایى كردووه‌، یه‌کێک له‌ کاره‌کانی، به‌ قیاسی ( (120.7x142.2)سم ، له‌سه‌ر قوماش کێشراوه‌ ، نرخی (34) ملیۆن دۆلاری بۆ دانرا له‌ مه‌زادی کریستی له‌ له‌نده‌ن فرۆشرا، تابلۆکه‌ ژیانی گوندی پیشانداوه‌ له‌ سوفولک له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئینگلته‌را، كه‌ له‌ ساڵی 1824 تابلۆكه‌ى ته‌واو كردووه‌.

- لە ڕۆژى 11/6/1864 ریچارد ستراوس (Richard Strauss)، موزیسیان و ئاوازدانەرى ئەڵمانى لە شارى میونغ لە دایکبووە، لە رۆژى 8/9/1949 لە شارى گارمیش لە تەمەنى (85) ساڵی کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 11/6/1923 ئۆزدەمیر ئاسف، شاعیری تورکى لە شارى ئەنقەرە لە دایکبووە، لە رۆژى 28/1/1981 لە شارى ئەستەمبۆل کۆچى دوایى کردووە.

- له‌ رۆژى 11/6/1936 رۆبرت هوارد (Robert Ervin Howard)، رۆماننوس و شاعیر و سیناریۆنوس و نوسه‌رى ئەمەریکى له‌ ته‌مه‌نى (30) ساڵى له‌ شارى كروس بلاینس تیرۆكرا، لە رۆژى 22/1/1906 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 11/6/1941 سەقەر رشود، دەرهێنەری شانۆی کوێتی لە کوێت لە دایکبووە، لە رۆژى 25/12/1978 لە تەمەنى (37) ساڵى بە رووداوى ئۆتۆمبێل لە ئیمارات کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1958 تاکو ساڵى 1975 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 11/6/1941 مه‌حفوز عه‌بدولڕه‌حمان، شانۆنوس و نوسه‌رى میسرى له‌ گوندى كفر عه‌یسى شارى به‌حیره‌ له‌ دایبكووه‌، له‌ رۆژى 19/8/2017 له‌ ته‌مه‌نى (76) ساڵى له‌ شارى شێخ زاید كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 11/6/1945 نەجاح موجى، ئەکتەرى میسرى لە گوندى میت کرما لە شارى دقلیەى میسر لە دایکبووە، لە رۆژى 25/9/1998 لە تەمەنى (53) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1969 تاكو ساڵى 1996 بەشدارى کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 11/6/1977 مه‌هناز ئه‌فش، ئەکتەرى ئێرانى لە شارى تاران لە دایکبووە، لە ساڵى 1999 بە شدارى لە کارى هونەریدا کردووە، ‌به‌هۆی دۆبلاژی فیلمه‌کانی بۆ زمانی کوردی ناوبانگى زۆرى لەناو کوردا پەیدا کردووە، دوای به‌شداریکردنی له‌به‌رنامه‌یه‌کی کێبڕکێی گۆرانی و میوزیک له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌لایه‌ن دادگاى ئێران‌ به‌دژایه‌تیکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمه‌تبارکرا و دۆسیه‌یه‌کی یاسایی له‌سه‌رى کرایەوە ئەگەرچى خۆشى لە دەرەوەى ئێران و لە سوید بووە.

- له‌ رۆژى 11/6/1985 سابرین بورشید، ژنه‌ ئه‌كته‌رى به‌حرێنى له‌ شارى منامه‌ى پایته‌ختى به‌حرێن له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 22/7/2019 له‌ ته‌مه‌نى (34) ساڵى به‌ نه‌خۆشى له‌ توركیا كۆچى دوایى كردووه‌، لە ساڵى 2008 تاکو ساڵى 2019 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 11/6/2016 کریستینا گریمى (Christina Grimmie)، ژنە گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە تەمەنى (22) ساڵى بە هەوڵێکى تیرۆریستى لە شارى ئەورلاندۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/3/1994 لە شارى نیوجیرسى لە دایکبووە، لە ساڵى 2009 تاکو ساڵى 2016 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 27 جار خوێندراوەتەوە