Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 12/6

- له‌ رۆژى 12/6/1827 یوهانا شپیری (Johanna Spyri)، ژنه‌ رۆماننوس و  چیرۆكنوسی منداڵان و نوسه‌ری سویسری له‌ شارى هیرتزل له‌ سویسرا له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 7/7/1901 له‌ ته‌مه‌نى (74) ساڵى له‌ شارى زیورخ له‌ سویسرا كۆچى دوایى كردووه‌، كەڵە چیرۆکنووسێکی سویسری و جیهانی ناسراوە لە بواری نووسینی چیرۆک بۆ منداڵان، بە ناوبانگترین چیرۆکیشی “هـایدی” یە، لە دوای مردنی کوڕەکەی دەستی بە نووسین و دانان و کاری خێرخوازی کردووه‌، لە سەرەتادا کۆمەڵێک کورتە چیرۆکی بۆ منداڵان نووسی. یۆهانا سەرجەم (50) پەرتووکی نووسی و بڵاوی کردەوە. چیرۆکە بەناوبەنگەکەی هایدی یەکێکە لەو پەنجا پەرتووکە چاپکراوانەی، یەکەمین کاری ئەدەبی یۆهانا شپیری، چیرۆکێکە لەژێ ناوی ( گەڵایەک لەسەر گۆڕی فرۆنی)، بەڵام چیرۆکی (هـایدی) کە لە ساڵی 1880 لە ماوەی مانگێکدا نووسی و لە دوو بەرگدا بڵاوی کردەوە بەناوباگترین چیرۆکێتی و بۆ زیاتر لە (50) زمانی جیهانی وەرگێڕدراوه‌. زیاتریش لە (50) ملیۆن دانەی لە جیهاندا لێفرۆشراوە و لە ساڵی 1974 کراوە بە (فیلمی کارتۆنی ئەنیمەیشن) و، بە چەند فیلمێکی سینەمایی و زنجیرە کارتۆنی تەلەفزیۆنی لە ئەمریکا و لە ئەڵمانیا، هه‌روه‌ها لە ساڵی 1952 یەکەمین فیلمی سویسری دەربارەی ژیانى نمایشکراوه‌.

- لە رۆژى 12/6/1878 ویلیام کولین برایانت، شاعیر و نوسه‌رى ئەمەریکى لە تەمەنى (83) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 3/11/1794 لە شارى کومینگتۆن لە دایکبووە.

- له‌ رۆژى 12/6/1908 مفدی زه‌كه‌ریا، شاعیری جه‌زائیری له‌ شارى غردایه‌ له‌ جه‌زائیر له‌ له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 17/8/1977 له‌ ته‌مه‌نى (69) ساڵى له‌ تونس كۆچى دوایى كردووه‌ و له‌ جه‌زائیر به‌خاكسپێردراوه‌.

- لە رۆژى 12/6/1932 محه‌مه‌د عیوه‌ز، ئه‌کته‌ری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، له رۆژى 27/2/1997 لە تەمەنى (64) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1960 تاکو ساڵى 1993 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 12/6/1912 مارگرێت ئێلیزابێپ سانگستەر (Margaret Elizabeth Sangster)، ژنە شاعیر و ڕۆماننوس و نوسه‌رى ئەمەریکی له‌ ته‌مه‌نى (74) ساڵى كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 22/2/1838 له‌ شارى نیوروچلى ویلایه‌تى نیویۆرك له‌ دایكبووه‌.


ئەم بابەتە 45 جار خوێندراوەتەوە