Zhya.jpg

ده‌روازه‌یه‌ك بۆ كارى كۆمه‌ڵایه‌تى

به‌مزوانه‌ كتێبى (ده‌روازه‌یه‌ك بۆ كارى كۆمه‌ڵایه‌تى) چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

كتێبه‌كه‌ كه‌ له‌ چاپخانه‌ى كارۆ له‌ شارى سلێمانى چاپكراوه‌، له‌ ئاماده‌كردنى هه‌ریه‌كه‌ له‌ (چنور قادری، لوقمان صاڵح کەریم سیوەلی،

نیان نامیق صابر، ژیا عباس قادر و کریستین سۆننبێرگ)ه‌، كه‌ به‌رهه‌می‌ هه‌ماهه‌نگی‌ نێوان‌ ستافی ئەڵمانی مامۆستایانی‌ كاری‌ كۆمه‌ڵایەتی‌ زانكۆی‌ (ئه‌پڵایدساینس)‌ ی‌ شاری‌ ( بۆخوم _ Bochum) و مامۆستایانی بەشی کاری کۆمەڵایەتی و بەشێک لە مامۆستایانی بەشی کۆمەڵناسی زانکۆی سلێمانییە.‌

ئه‌م كتێبه‌ یه‌كێكه‌ له‌و كتێبانه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك مامۆستاى زانكۆ به‌یه‌كه‌وه‌ كاریان له‌سه‌ر كردووه‌ و هه‌ریه‌كه‌یان‌ بەپێی ‌توانا و ‌ئه‌زموونی‌ كاركردنی‌ ویستویه‌تی ‌مه‌ڵۆیه‌ك‌ بخاتە سه‌ر‌ خه‌رمانی‌ زانست‌ و‌ ئیتیك‌ و‌ لێهاتوییەکانی ‌كاری‌كۆمه‌ڵایه‌تی.

وا بڕیاره‌ كتێبى (ده‌روازه‌یه‌ك بۆ كارى كۆمه‌ڵایه‌تى) لە مانگی داهاتوودا بڵاودەبێتەوە، واشبڕیاره‌ ببێتە سەرچاوەیەکی باش و بەسوود بۆ خوێندکاران، چونكه‌ لەم بوارەدا بەزمانی کوردی سەرچاوە كه‌مه‌، هەوڵێکیش هەیە بۆ ئەوەی ببێتە مەنهەج بۆ قۆناغی یەکەمی خوێندکارانی بەشی کاری کۆمەڵایەتی.


ئەم بابەتە 75 جار خوێندراوەتەوە