Lev_Tolstoy.jpg

تۆڵستۆی، كاتێك چیرۆك بۆ منداڵه‌كان ده‌گێڕێته‌وه‌

لیۆ تۆلستۆی (Lev Tolstoy)، یان لیێڤ نیکۆلایێڤیچ تۆلستۆی، هه‌ر به‌ته‌نها رۆماننوس و چیرۆكنوس و نوسه‌ر نه‌بوو، به‌ڵكو بیرمەندێكی گەورەی ڕووس و کۆمەڵناسێکی چاکەخواز و بانگخوازێکی ئاشتیش بوو، ئه‌و لە رۆژى 9/9/ 1828 لە گوندى یاسنایا پۆلیانا لەشاری تولا لە دایکبووە و لە رۆژى 20/11/1910 لە تەمەنى (82) ساڵى به‌ نه‌خۆشى لە شارى ستابۆفى روسیا بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە. .

له‌م وێنەیەدا ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ له‌ ساڵى 1909 له‌ شارى مۆسكۆ گیراوه‌، له‌ سوچێكى گه‌ڕه‌كەوە قسە بۆ دوو منداڵی پچووک دەکات و چیرۆکیان بۆ ئەگێڕێتەوە! دەوترێت ئەو دوو منداڵە نه‌وه‌كانى خۆیه‌تى به‌ناوه‌كانى (سۆنیا و ئیلیوشا)، ئه‌م وێنه‌یه‌ زۆرى له‌باره‌وه‌ نوسراوه‌، تۆڵستۆی لە وێنەکەدا، وەک هەمیشە ساکار و بێفیز، ڕەوان و ڕوون دانیشتووە و قسە بۆ دوو منداڵی پچووک دەکات.

گه‌وره‌یى تۆڵستۆی وایكرد ته‌نها دوو ساڵ له‌ دواى مه‌رگى و له‌ ساڵى 1912 فیلمێك به‌ناونیشانى (کۆچی پیاوە گەورەکە) له‌سه‌ر ژیانى بەرھەمبهێنرێت، دواى ئه‌وه‌ش چه‌ندین فیلم و وتار و لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد له‌سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌كانى بنوسرێت.

تۆڵستۆی خاوەنی مێژوویەکی دێرینی ئەدەبی جیهانە، ئەو لە خوڵقێنەری ڕۆمانە گەورەکانی وەک شەڕ و ئاشتی و ئانا کارنینا و زۆر کاری مەزنی ترە، کە تا ئەمڕۆش مێژووی ئەدەبی جیهان شانازییان پێوە دەکات..


ئەم بابەتە 59 جار خوێندراوەتەوە