Qwbad1.jpg

داواى ناونیشانێك بۆ نوێترین كۆمه‌ڵه‌ شیعرى ده‌كات

شاعیرى كورد قوبادى جه‌لیزاده‌، داواى ناونیشانێك ده‌كات به‌ نوێترین به‌رهه‌مى كه‌ کۆمەڵە شیعرێکه‌ ئامادەی چاپ و بڵاوکردنەوەیە.

ئه‌م شاعیره‌ له‌ واڵى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوسیویه‌تى: "کۆمەڵە شیعرێکم ئامادەی چاپ و بڵاوکردنەوەیە، بەڵام هێشتا دەستنیشانی ناونیشانەکەیم نەکردووە. چەند ناونیشانێکم پێشنیاز کردوە، دەبێ یەکێکیان هەڵبژێرم".

ئاماژه‌ى بۆ چه‌ند ناونیشانێك كردووه‌، پێیخۆشە هاوڕێكانى هەر یەک لای خۆیەوە ناونیشانێک، لەم ناونیشانانەی بۆ هەڵبژێریت، كه‌ خۆى دیاریكردووه‌.

 ده‌قى نوسینكه‌ى وه‌كخۆى:

 سڵاو هاوڕێ ئازیزەکانم

کۆمەڵە شیعرێکم ئامادەی چاپ و بڵاوکردنەوەیە، بەڵام هێشتا دەستنیشانی ناونیشانەکەیم نەکردووە. چەند ناونیشانێکم پێشنیاز کردوە، دەبێ یەکێکیان هەڵبژێرم.

پێمخۆشە ئێوەش -هاوڕێ ذیرینەکانم - هەر یەک لای خۆیەوە ناونیشانێک، لەم ناونیشانانەی خوارە هەڵبژێریت، ئەڵبەتە کە پێی جوانترینیانە.

ناونیشانەکان

1- لەگەڕەکی باڵندەکانە ماڵەکەم

2-بە جلی نوستنەوە؛ گیا

3-بۆ ڕووباری دەگێڕمەوە

4-وەرزی ڕووت بوونەوە

5-جلە ڕووتەکانی سەر تەناف

6-کۆترە شینکەکانی کەرکوک

وێڕای ڕێز


ئەم بابەتە 162 جار خوێندراوەتەوە