1.jpg

وەرگێڕانی ڕووخساری ئەوانیتر

وا بڕیاره‌ به‌نزیكانه‌ كتێبى (وەرگێڕانی ڕووخساری ئەوانیتر) له‌ نوسینى (هەندرێن) چاپ و بڵاوبكرێته‌وه‌.

كتێبه‌كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ چوار كتێبه‌كه‌ى کورد ڕاوم كه‌ وا بڕیاره‌ به‌منزیكانه‌ چاپ و بڵاوبكرێته‌وه‌ و كتێبێكه‌ تایبه‌ت به‌ تیۆریی ئەدەبیی و ڕەخنەییـ كه‌ له‌لایه‌ن (ڕامیار محەمەد) دیزاینی بۆ كراوه‌.

له‌به‌شێكى كتێبه‌كه‌دا هاتووه‌:

"ئه‌و رووناكبیرانه‌ى كه‌ ده‌بیسرێن و ده‌بینرێن ناسراوه‌كانن، تاكه‌ هۆیه‌كیش بۆ ئه‌مه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ته‌نیا ناسراون. ئه‌و بۆچوونانه‌ى كه‌ ئه‌و روناكبیره‌ ناسراوانه‌ به‌ حه‌ماسوه‌ داكۆكى لێ ده‌كه‌ن حه‌زى گرووپى بچووك – كه‌مایه‌تییه‌كانه‌. له‌و دۆخه‌دا ئه‌وه‌ى كه‌ قاچى رووناكبیر به‌هێز ده‌كان، به‌هاى ئاوه‌ز، ژیانى جڤاكى، راى گشتى، تێكڕاى خه‌ڵك، ئاوه‌ڵایى و گه‌ردوونییه"‌.

کورد ڕاوم، میدیایەکی کولتووری، فکریی سەربەخۆیە. سەکۆی کاری کلتووری و ڕەخنەگرانەیە، لە پێناو پێشکەوتن و گۆڕانکاری کولتووری کاردەکەن. لە ماوەیپێشودا چەندین بڵاوکراوە و کتێبی نوێی هزری و ئەدەبیان چاپ و بڵاوکردووەتەوە و ئێستاش وا بڕیارە چوار کتێبی نوێ لە بواری ئەدەبیات و هزر چاپ و بڵاوبکەنەوە.


ئەم بابەتە 46 جار خوێندراوەتەوە