The_Grinch_(2018).jpg

فیلمی گرژ و مۆن و چەند زانیارییەك

ژینوار ئازاد حەمە کەریم

دەرهێنەر: سکۆت مۆسیۆر Scott Mosier، یۆررۆ چینێی Yarrow Cheney

کاستی دەنگ: بێنەدیکت کەمبەرباچ Benedict Cumberbatch، کامیرۆن سیلی Cameron Seely، راشیدا جۆنس Rashida Jones

جۆری فیلم: ئەنیمەیشن، کۆمیدی، خێزانی

کات: 86 خولەک

خەڵات: پاڵێوراوە بۆ 14 خەڵات

زمانی فیلم: ئینگلیزی

رەیتینی Imdb: 6.3

بودجە: $75 ملیۆن

چیرۆکی فیلمەکە: لە شارۆچکەی (هوڤیل)، هوەکان زۆر کەیفیان بە سەری ساڵ دێت و جۆش و خرۆشێکی زۆریان هەیە بۆ ئاهەنگگێڕانی جەژنی کریسمس، هەر لە سێیەم هەفتەی کانوونی یەکەمەوە لە شارۆچکەکە خۆ ئامادەکردن دەستپێدەکات. بەڵام تەنها کەسێک کە دڵخۆش نەبێت بە کریسمس (گرینچ)ە، کە لەگەڵ سەگەکەی (ماکس) لەنێو ئەشکەوتێک لە باکووری شارۆچکەی (هوڤیل) دەژی و تەنها بۆ کڕینی شتومەک دەچێتە ناو شارۆچکەکە، کەس هۆکاری ئەوە نازانێت کە بۆچی (گرینچ) حەز بە کریسمس ناکات، ڕەنگە لەبەر ئەوە بێت قەبارەی دڵی دوو هێندە بچووکتربێت.

هاوکات، (سیندی لو هو) کە تەمەنی 6 ساڵە تێبینی دەکات کە (دۆنا)ی دایکی زۆر ئیش دەکات و زۆر هیلاکە کە هەوڵ دەدات ئاگاداری (سیندی) و دوو برا ساوا دوانەکەی بێت (باستر و بێن). سیندی سەرەتا بڕیار دەدات نامەیەک بۆ سانتا کلەوس بنێرێت بۆ ئەوەی یارمەتی دایکی بدات، بەڵام دوای بەریەککەوتنی لەگەڵ (گرینچ) کە بە گاڵتەجاڕییەوە پێی دەڵێت ئەگەر مەسەلەکە ئەوەندە پەلە بێت ئەوا پێویستە ڕووبەڕوو لەو بارەیەوە قسە لەگەڵ سانتا بکات، بڕیار دەدات بچێتە جەمسەری باکوور بۆ ئەوەی ڕووبەڕوو قسە لەگەڵ سانتا خۆی بکات. کاتێک (دۆنا) پێی دەڵێت گەشتێک بۆ جەمسەری باکوور نزیکەی مانگێکی پێدەچێت، ئەو لەجیاتی ئەوە بڕیار دەدات بە یارمەتی هاوڕێکانی سانتا بخاتە تەڵەیەکەوە.

 

لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی کرThe Grinch (2018)1یسمس، (گرینچ) هەوڵ دەدات ئاهەنگی داگیرساندنی دار تێکبدات بەڵام سەرکەوتوو نابێت وە منداڵی خۆی بەبیر دێتەوە کە بەتەنها لە هەتیوخانەدا بەسەری بردووە. (گرینچ) زوو بڕیار دەدات کە جەژنی کریسمس لە (هوڤیڵ) بدزێت، ئەو و (ماکس) ئاسکێکی قەڵەویان دەست دەکەوێت کە (گرینچ) بە (فرێد) بانگی دەکات، هەروەها گالیسکەیەک لە دراوسێکەی بەڕێز (بڕیکڵباوم) دەدزێت. دواتر (گرینچ) و (ماکس) بۆیان دەردەکەوێت کە (فرێد) خێزانی هەیە و (گرینچ)یش ڕازی دەبێت کە بچێتەوە بۆ لای خێزانەکەی و لەگەڵیان بڕواتەوە ماڵەوە.

لە شەوی سەری ساڵدا، دوای ئەوەی خۆی دەگۆڕێت بۆ سانتا و چەندین کەلوپەل دروست دەکات بۆ ئەوەی یارمەتی بدات لە پلانەکەیدا، (ماکس)یش گالیسکەکی بۆ ڕادەکێشێت لەجیاتی (فرێد)، دەچن بۆ (هوڤیڵ) بۆ دزینی هەموو گڵۆپ و دار و دیارییەکان. کۆتا ماڵ ماڵی (سیندی لو) دەبێت و دەکەوێتە تەڵەکەوە و (سیندی لو) داوای لێدەکات بۆ یارمەتیدانی دایکی و سووککردنی باری سەرشانی و دڵخۆشکردنی، دڵتەنگییەکەی (سیندی) کاریگەرییەکی زۆر دەکاتە سەر دڵی (گرینچ) سەرەڕای ئەوەش (گرینچ) بەردەوام دەبێت لەسەر کارەکەی خۆی و ناتوانێت ئەو تەنهاییەی خۆی لەبیر کات کە هەموو ساڵێک بەهۆی کریسمسەوە توشی دەبێت.

دوای دزینی هەموو شتەکانی کریسمس، (گرینچ) و (ماکس) دەگەڕێنەوە بۆ چیای (کرەمپیت) و دەیانەوێت شتەکان لەناو ببەن، هووەکان بە ئاگا دێن و تووشی شۆک و بێهیوا بوون دەبن لەبەر دیارنەمانی هەموو شتێک، (سیندی لو) زۆر خەمبار دەبێت و وادەزانێت بەهۆی ئەوەی ئەو تەڵەی بۆ سانتا داناوە سانتا توڕە بووە و هەموو شتێکی بردووە، بەڵام (دۆنا) پێی دەڵێت کە چەقی کریسمس دیاری نییە وە سانتا کریسمسی نەدزیووە تەنها دیارییەکانی بردووە، وە (سیندی) باشترین و جوانترین شتە کە بەسەر (دۆنا) هاتووە. هووەکان کۆدەبنەوە و دەستی یەکدەگرن و دەست دەکەن بە وتنی گۆرانی "بەخێربێیت کریسمس Welcome Christmas"، (گرینچ) زۆری بەلاوە سەیر دەبێت کە سەڕەڕای دزینی هەموو دیارییەکان ئەوان هێشتا ئاهەنگ دەگێڕن، و دوای بینینی (سیندی) ئامۆژگارییەکەی بیر دەکەوێتەوە، چاوی دادەخات و لە دڵییەوە گۆرانی دەڵیت ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی دڵی (گرینچ) سێ ئەوەندەی قەبارەی خۆی گەورە ببێت. پاشان گالیسکەکە لە کێوی (کرەمپ) ئەخلیسکێت و (گرینچ) هەوڵی ڕزگارکردنی دەدات، ئەو لەم کارەدا سەرکەوتوو دەبێت کاتێک (فرێد) و خێزانەکەی دێن و یارمەتی دەدەن لە هێنانە سەرەوەی گالیسکەکە. لەدوای رزگارکردنی گالیسکەکە (گرینچ) و (ماکس) دەگەڕێنەوە بۆ (هوڤیڵ) بۆ ئەوەی دیارییە دزراوەکان بگەڕێننەوە، (گرینچ) دان بە هەڵەکەی خۆیدا دەنێت و داوای لێبووردن لە هووەکان دەکات پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ئەشکەوتەکەی، و زۆر شەرم دەکات لەوەی کە ئەنجامی داوە.

هووەکان ۆر دڵتەنگ دەبن بۆ (گرینچ)، و (سیندی)  دواتر دەچێت بۆ لای و بانگهێشتی دەکات بۆ ئاهەنگی کریسمس لە ماڵەکەی خۆیان و (گرینچ) زۆر بە ‌هەڵەشەی دەچێت. لەکاتی دانیشتن بۆ نانی ئێوارە، بۆی دەردەکەوێت کە ئەوە کریسمس نەبوو کە ڕقی ێی دەبووەوە بەڵکو تەنهایی و فەرامۆش کردنی بوو. (گرینچ) لە کۆتایدا هاوڕێیەتی کردنی هووەکانی قبوڵ کردوو چێژی لە کریسمس بینی لەگەڵیاندا.


ئەم بابەتە 77 جار خوێندراوەتەوە