Dyari.jpg

دیارى قەرەداغى: لێیان مەدزن و دواتریش کۆمەکیان مەکەن

هونه‌رمه‌ندى كورد دیارى قه‌ره‌داغى پشتیگرى خۆى بۆ نه‌خۆشخانه‌ى هیوا ده‌ربڕى و ده‌ڵێت: " بەردەوام ھیوا ئەکوژن ھیوا دادەخەن".

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ واڵى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوسیویه‌تى: "لێیان مەدزن و دواتریش کۆمەکیان مەکەن، من دەزانم سبەی شاشەی تیڤییەکان دەبنە دەمووچاوە بڵح و بێزراوەکان بۆ نمایشی بەخشینەوە و چەکی سەدان دەفتەرە دۆلاری دزەکان ھەژارانیش بێدەنگ دوور لە چاوی کەس و نزیک بە پرشنگی خودا کۆمەکی خۆیان دەکەن"

ده‌قى نوسینه‌كه‌ى وه‌كخۆى:

ھەموو خەڵکیتان توشی ھەزاران

دەرد و شێرپەنجە کرد

بەردەوام ھیوا ئەکوژن

ھیوا دادەخەن

دوایش بە نمایشێکی قێزەون دەبنە فریادرەس و پارە بەخشینەوە پێیان،

لێیان مەدزن و دواتریش کۆمەکیان مەکەن

من دەزانم سبەی شاشەی تیڤییەکان دەبنە دەمووچاوە بڵح و بێزراوەکان بۆ نمایشی بەخشینەوە و چەکی سەدان دەفتەرە دۆلاری دزەکان

ھەژارانیش بێدەنگ دوور لە چاوی کەس و نزیک بە پرشنگی خودا کۆمەکی خۆیان دەکەن


ئەم بابەتە 77 جار خوێندراوەتەوە