Focus2015.jpg

فیلمی سەرنج و چەند سەرنجێک لەسەر ساختەکاری

ژینوار ئازاد حەمە کەریم

(Focus2015) سەرنج

جۆر: کۆمیدی، درامی، تاوان

دەرهێنەر: گلین فیکارا (Glenn Ficarra)، جۆن ڕیکوا (John Requa)

وڵات: ئەمریکا

زمان: ئینگلیزی

ئەکتەرە سەرەکییەکانی فیلمەکە: وێڵ سمیث (Will Smith)، مارگۆت ڕۆبی (Margot Robbie)، ڕۆدریگۆ سانتۆرۆ (Rodrigo Santoro)،و گیراڵد مکرانی (Gerald McRaney).

کات: 104 خولەک

خەڵات: پاڵێوراوە بۆ سێ خەڵات

بووجە: $50.1 ملیۆن

رەیتینی IMDb: 6.6

چیرٶکی فیلمەکە:

 Focus20151

دوای ئەوەی پیاوێکی ساختەچی بەناوی نیکی چاوی بە جێس بارێت دەکەوێت کە دەیەوێت فریوی بدات و وا پیشان دەدات کە لەلایەن مێردە دڵپیسەکەیەوە دەستگیرکراون وە پلانەکەیان شکست دەهێنێت، نیکی ئامۆژگارییان دەکات کە کاتێک شتێکی چاوەڕوان نەکراو  ڕوودەدات هەرگیز سەرنجیان لەدەست نەدەن. دواتر نیکی دوای جێس دەکەوێت و قایلی دەکات کە قاوەیەکی لەگەڵ بخواتەوە، وە پێی دەڵێت کە چۆن باوکی باپیری کووشتووە تاکتیکی “Toledo Panic Button” بۆ ڕوون دەکاتەوە، کە تەقە لە هاوڕێکەی خۆت دەکەیت بۆ ئەوەی دڵسۆزی خۆت پیشان بدەیت.

جێس دوای نیکی دەکەوێت بۆ New Orleans، بە سەرکەووتوی نیکی قایل دەکات کە بیباتە ژێر باڵی خۆی و نیکی بە کاستەکەی دەناسێنێت، لەوانەش فەرهاد و هۆرست. لەدوای ئەوەی جێس تاقیدەکەنەوە و گرفانی چەند کەسێکدەبڕێت، نیکی و جێس پەیوەندییەکی خۆشەویستی لە نێوانیاندا دروست دەبێت، نیکی زۆر لەم پەیوەندییە دەترسێت چونکە باوکی فێری کرد بوو کە هەرگیز پەیوەندییەکی سۆزداری لەگەڵ هیچ هاوکارێکیدا دروست نەکات. دواتر نیکی دەکەوێتە گرەوێکی زیادەڕەوانەوە لەگەڵ قومارچییەک بەناوی لیوان تسێ، لە ئەنجامیشدا هەموو ئەو پارەیەی کە دەستەکە بەدەستی هێناوە لەدەستی دەدات. بۆ ئەوەی دووبارە پارەکەی بباتەوە، نیکی داوا لە تسێ دەکات لەناو یاریگاکەدا یان لە دەرەوەی یاریگاکە یاریزانێک هەڵبژێرێ و دەڵێت کە جێس پێشبینی دەکات و ژمارەیەک دەڵێت. جێس بە شڵەژاوییەوە سەیری مەیدانەکە دەکات و فەرهاد دەبینێت کە جەرسییەکی ژمارە 55 لەبەردایە، بۆیدەردەکەوێت کە ئەمەش فێڵێکی ترە و ملیۆنان دۆلار لە تسێ دەبەنەوە. نیکی بۆ جێسی ڕوون دەکاتەوە کە چۆن تسێ بەرنامەڕێژ کراوە بۆ هەڵبژاردنی 55 لەو کاتەوەی کە هاتووە، بە شێوەیەکی ورد و بەبێ ئەوەی خۆی هەستی پێبکات بە درێژای ڕۆژەکە. دواتریش نیکی جێس بەجێدەهێڵێت و ڕێنمای شۆفێرەکە دەکات جێس ببات بۆ فڕۆکەخانە.

 Focus20152

دوای سێ ساڵ نیکی دەچێتە Buenos Aries، کار بۆ خاوەنی تیمێکی ملیاردلێری ماتۆڕسپۆرت بەناوی ڕافائێل گاریگا دەکات. گارگیا دەیەوێت پاڵەوانێتییەکە لە تیمێک بە ڕابەری بزنسمانی ئوسترالی بە ناوی ماکئیۆن بباتەوە. نیکی خۆی وەک تەکنیککارێکی بێهیوا و توڕە دەردەخات کە لە تیمی گارگیایە و دەیەوێت ڤێرژنە ساختەکەی ئامێری سووتەمەنی EXRی گارگیا بە ماکئیۆن بفرۆشێت کە ئۆتۆمبێلەکانیان خاو دەکاتەوە لەکاتی پێشبڕکێکەدا. لە ئاهەنگەکەدا نیکی دووبارە جێس دەبینێتەوە کە ئێستا بووەتە خۆشەویستی گارگیا، نیکی دووبارە بەدوای جێس دەکەوێتەوە و لە کۆتایدا پەیوەندییەکەیان دووبارە دەکەنەوە و سەرۆکی سکیورتی گارگیا ئۆونس گومان لە پەیوەندییەکەیان دەکات و دوایان دەکەوێت. نیکی تەنها ڤێرژنە ڕاستەقینەکەی ئامێرەکە بە سێ ملیۆن یۆرۆ نافرۆشێت بە ماکئیۆن بەڵکو بە هەموو تیمەکانی دیکەشی دەفرۆشێت بە هەمان نرخ. نیکی و جێس هەوڵدەدەن هەڵبێن و پێکەوە بگەڕێنەوە بۆ ئەمەریکا بەڵام لەلایەن پیاوەکانی گارگیاوە دەگیرێن. جێس و نیکی دەبەستنەوە و گارگیا وا هەست دەکات کە جێسی یارمەتی نیکی داوە تا ڤێرژنە ڕاستەقینەکەی  EXRی دەستبکەوێت و بۆ ئەوەی نیکی قسە بکات هەوڵ دەدات جێس بخنکێنێت. بۆ ئەوەی جێس ڕزگار بکات دەڵێت کە بەکاری هێناوە بۆ ئەوەی بگات بە EXRبەبێ ئەوەی جێس خۆی هەستی پێبکات فریوی داوە و پێی وتوە کە هێشتا خۆشیدەوێت و هەستی بۆی هەیە وە ئەو ملوانکەیەی کە داویەتی بە جێس بە نهێنی پاسۆرد و زانیارییەکانی گاریگا تۆمار دەکات، وە جێس هەڵخەڵەتێندراوە و هیچ شتێکی نەزانیوە لەمبارەیەوە، بەڵام جێس ئاشکرای دەکات کە ئەو تەنها هەوڵی داوە گارگیا هەڵبخەڵەتێنێ بۆ ئەوەی کاتژمێرە بەنرخەکەی دەستی بدزێت و نیکی غیرە بکات. نیکیش بەڵێن دەدات کە باسی هەموو شتێک بکات و لە بەرامبەردا جێس ڕزگار بکات بەڵام ئۆونس تەقەی لێدەکات، گارگیاش زۆر دەترسێت و ڕادەکات. ئۆونس دواتر ئاشکرای دەکات کە باوکی نیکییە و ناوی بەکییە، جێس دڵنیا دەکاتەوە کە نیکی نامرێت و “Toledo Panic Button” ی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی لە گارگیا ڕزگاریان بێت، پاشان برینەکەی نیکی دەپێچێتەوە و خوێنە زیادەکەی سەر سنگی هەڵدەکێشێت بۆ ئەوەی هەناسە بدات و بە سەیارەکەی گارگیا لە گاراجەکە هەڵدێن. بەکی نیکی و جێس دەگەیەنێتە نەخۆشخانە و هەموو پارەکە دەبات و دەڕوات وەک بەبیرهێنانەوەیەک بۆ دەرئەنجامەکانی لەدەستدانی سەرنج. پاش ڕۆیشتنی بەکی، نیکی تێبینی ئەوە دەکات کە جیس پێش ئەوەی عەمبارەکە بەجێبهێڵێت کاتژمێرەکەی گارگیای دزیوە، وە بە پێکەنینەوە دەچنە نەخۆشخانە.

دەربارەی کارەکە بە گشتی بینەران ڕاو سەرنجی جیاوازیان هەبوو، هەندێک پێیان وایە فیلمی فۆکەس لەبارەی فریودانەوە نییە، بەڵکو باس لەوە دەکات کە کەسێک دەبێت چەند جوان و سەرنج ڕاکێشبێت تا بتوانێت وا لەوی تر بکات فریوی بخوات، ئەو کەرەستەو توانا هزری و جەستەییانە چین؟  فۆکەس فۆکەس خستنە سەر خودە بە شێوەیەکی تر و بە چاوێکی تر بۆ بینینی کەموو کوڕییەکان.

ئەم فیلمە بینەر دەکاتە شایەدی یارییەکی ساختە کاری کە لەنێوان مامۆستا و خوێندکارێکدا ڕودەدات.


ئەم بابەتە 132 جار خوێندراوەتەوە