4.jpg

کاتژمێرێک دوای نیوەشەو

وا بڕیاره‌ به‌منزیكانه‌ كتێبى (کاتژمێرێک دوای نیوەشەو) له‌ نوسینى (خالید سلێمان) چاپ و بڵاوبكرێته‌وه‌.

كتێبه‌كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ چوار كتێبه‌كه‌ى کورد ڕاوم كه‌ وا بڕیاره‌ به‌منزیكانه‌ چاپ و بڵاوبكرێته‌وه، كه‌ (ڕامیار محەمەد) بۆ كردووه‌.

سه‌باره‌ت به‌م به‌رهه‌مه‌ نوسه‌ر له‌ واڵى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوسیویه‌تى:

"هاوڕێیان، ئەمەی خوارەوە بەرگی نوێترین کتێبمە کە لەگەڵ دوو کتێبی کاک هەندرێن و کاک محەمەد کامەران، لەلایەن دەزگای Kurdrawm - کوردڕاوم ەوە لە سلێمانی بڵاو دەبێتەوە. بابەتی تێکستە شانۆییەکەی من لەسەر سێ ژنی لەبیرکراوی کوردە، لە ناو یادەوەری تاڵی خەتەنەکردن و ناسنامەی ترانس دەژین و ئێستاشیان وەک زەمەنی هەژموونی دەسەڵاتی پیاو تەماشا دەکرێت".

کورد ڕاوم، میدیایەکی کولتووری، فکریی سەربەخۆیە. سەکۆی کاری کلتووری و ڕەخنەگرانەیە، لە پێناو پێشکەوتن و گۆڕانکاری کولتووری کاردەکەن. لە ماوەیپێشودا چەندین بڵاوکراوە و کتێبی نوێی هزری و ئەدەبیان چاپ و بڵاوکردووەتەوە و ئێستاش وا بڕیارە چوار کتێبی نوێ لە بواری ئەدەبیات و هزر چاپ و بڵاوبکەنەوە.


ئەم بابەتە 68 جار خوێندراوەتەوە