Mal.jpg

ماڵی پشیلەكان له‌ ئێواره‌ كۆڕێكدا

ماڵی پشیلەكان نوێترین ڕۆمانی نووسەر و شاعیر (هیوا قادرە) و لەماوەی پێشودا چاپ و بڵاو بوویەوە. پاش بڵاو بوونەوەی بەزمانی كوردی لەلایەن وەرگێڕی بەتوانا (مەریوان هەڵەبجەیی)ەوە كرا بە فارسی و پێشوازییەكی باشی لێكرا لەلایەن نووسەران و خوێنەرانی ئێرانەوە.

وا بڕیارە سێشه‌ممه‌ 22/6/2021 كاژێر (5)ى ئێواره‌ له‌ قاوەخانەی غەزەلنووس له‌ سینەما سالم ئێوارە کۆڕێکی ڕەخنە و لێکۆڵینەوە بە ناونیشانی "جیهانی خەیاڵ لە جیهانی بیرکردنەوە پێشڕەوترە" بۆ خانمی ڕەخنەگری ئێرانی (شوکا حوسەینی) لەسەر ڕۆمانی ماڵی پشیلەکان، بە ئامادەبوونی وەرگێڕی ڕۆمانەکە مەریوان هەڵەبجەیی لە كتێبفرۆشی غەزەلنووس سازبدرێت.


ئەم بابەتە 84 جار خوێندراوەتەوە