2.jpg

ڕۆچوون بەناو ئەندێشەدا

وا بڕیاره‌ به‌منزیكانه‌ كتێبى (ڕۆچوون بەناو ئەندێشەدا) له‌ نوسینى (فاروق هۆمەر) چاپ و بڵاوبكرێته‌وه‌.

كتێبه‌كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ چوار كتێبه‌كه‌ى کورد ڕاوم كه‌ وا بڕیاره‌ به‌منزیكانه‌ چاپ و بڵاوبكرێته‌وه، سه‌باره‌ت به‌م به‌رهه‌مه‌ کورد ڕاوم نوسیویه‌تى: "ئەم کتێبه‌، نوسه‌ر خۆی ئەرکی لە چاپدانی گرتۆتە ئەستۆ و وا بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا بڵاو بکرێنەوە".

کورد ڕاوم، میدیایەکی کولتووری، فکریی سەربەخۆیە. سەکۆی کاری کلتووری و ڕەخنەگرانەیە، لە پێناو پێشکەوتن و گۆڕانکاری کولتووری کاردەکەن. لە ماوەیپێشودا چەندین بڵاوکراوە و کتێبی نوێی هزری و ئەدەبیان چاپ و بڵاوکردووەتەوە و ئێستاش وا بڕیارە چوار کتێبی نوێ لە بواری ئەدەبیات و هزر چاپ و بڵاوبکەنەوە.


ئەم بابەتە 58 جار خوێندراوەتەوە