Ata.jpg

ئه‌مڕۆ، ساڵیادى كۆچى دوایى ده‌كرێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ 22/6/2021 ساڵێك بەسەر كۆچی دوایی هونەرمەند عەتا چاوشێن تێدەپەڕێت، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ مەراسیمێكی شایسته‌ى بۆ ئەنجامده‌درێت.

ساڵێك لەمەوبەر له‌ رۆژى 22/6/2020 هونەرمەندی دەنگخۆشی كورد (عەتا چاوشین) بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد و ماڵئاوایی لە هونەر و موزیكی كوردی كرد، به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ وابڕیاره‌ ئه‌مڕۆ كاژێر (4)ى ئێواره‌ كۆمەڵەی هونەری میللی كوردستان و گەڕیان میدیا لە ناو باخچەی عەتا چاوشین لە بەردەم پەیكەرەكەی مەراسیمێك بۆ دووپاتكردنەوەی رێز و وەفا رێكبخەن.

عه‌تا چاوشین له‌ چه‌ند دێرێكدا:

ناوى ته‌واوى: عه‌تا ئه‌مین زۆراب.

له‌‌ ساڵى 1959 له‌ شارى سلێمانى له‌ دایكبووه‌.

جگه‌ له‌وه‌ى گۆرانیبێژێكى ده‌نگخۆش بووه‌، له‌هه‌مان كاتدا شاعیریش بووه‌ و چه‌ندین هۆنراوه‌ى نوسیووه‌.

له‌ ساڵانى هه‌شتاكانى سەدەی رابردوو دەستی بە کاری هونەری کردووە.

زیاتر لە (35) ساڵ خزمه‌تى هونه‌رى كردووه‌.

یەکەم گۆرانی کە پێی ناسرا گۆرانیی (هۆ غەریب مەڕۆ)، بووه‌.

له‌ماوه‌ى ته‌مه‌نى هونه‌ریدا چه‌ندین به‌رهه‌مى به‌شێوه‌ى ئه‌لبووم و ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردۆته‌وه‌.

له‌ رۆژی 17/6/2020 تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.

بەداخەوە دواى چه‌ند رۆژێك مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ى له‌ رۆژی 22/6/2020 له‌ ته‌مه‌نى (61) ساڵى به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا لە شاری سلیمانی كۆچى دوایى كرد.


ئەم بابەتە 93 جار خوێندراوەتەوە