Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 24/6

- لە رۆژى 24/6/1918 سه‌لاحه‌ نه‌زمی، ئه‌کته‌ری میسری لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە رۆژى 16/12/1991 لە تەمەنى (73) ساڵى لە شارى ئەسکەندەریە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1946 تاکو ساڵى 1991 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/6/1966 ئەدریان شیلى (Adrienne Shelly)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى کوینز لە دایکبووە، لە رۆژى 1/11/2006 لە تەمەنى (40) ساڵى لەشارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 24/6/2012 یوسف داود، ئەکتەری میسری لە تەمەنى (74) ساڵى لە شارى ئەسکەندەریە کۆچى دوایى کردووە، له‌ رۆژى 10/3/1938 لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە ساڵى 1965 تاکو ساڵى 2012 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/6/2013 جەمال قعوار، شاعیرى فەڵەستینى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 19/12/1930 لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 57 جار خوێندراوەتەوە