152162021_6.jpg

تاکڕەهەندیی مرۆڤ، لە سەردەمی نیولیبرالیزمدا

پلاتفۆڕمی دابڕان كۆڕێك بە ناونیشانی (تاکڕەهەندیی مرۆڤ، لە سەردەمی نیولیبرالیزمدا) بۆ نووسەر و وەرگێڕ (ناجی ئەفراسیاو فەتاح) ڕێكدەخات.

كۆڕەكە رۆژى شەممە 26/6/2021 كاتژمێر (4:30)ـی پاشنیوەڕۆ لەهۆڵی شەهید ئازاد هەورامی لە ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێر بەڕێوەدەچێت.

پلاتفۆڕمی دابڕان و فێمێنیزمی رۆشنگەری وەرزێكی نوێی چالاكییەكانیان دەستپێكردووە بەناونیشانی (بانگەوازی دیالۆگە جیاوازەكان) لە (سەكۆی جیاوازی) تەنها پێوەریش دیالۆگی زانستی و رەخنەی ئازادە بۆ ئەوەی جوانیی جیاوازییەكان لەو سەكۆیەدا بخرێتەڕوو، لەو چوارچێوەیەشدا مانگانە دوو كۆڕ و سیمینار لەسەر پرسە جیاواز و جێ بایەخەكان بۆ نووسەر و ئەكادیمی و رۆشنبیر و رۆشنگەرەكان رێكدەخات.

Naji_afrasyaw


ئەم بابەتە 62 جار خوێندراوەتەوە