nAMA.jpg

نامه‌یه‌كى كراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌

به‌داخه‌وه‌ له‌ ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوودا له‌ ناو میدیاكاندا هه‌واڵى بڵاوكردنه‌وه‌ى پرسیاره‌كانى تاقیكردنەوەی پۆلی نۆیەمی بنەرەتی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئێمه‌ هه‌رگیز نه‌ماویستووه‌ و به‌ مافى خۆشمان نازانین باس له‌ پرسیارى تاقیكردنه‌وه‌كان بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى نیگه‌رانى ئێمه‌یه‌ وه‌كو بنكه‌ى روناكبیریى گه‌لاوێژ، به‌رواردكردنى شاعیرانه‌ به‌ پرسیارێك كه‌ ڕه‌نگه‌ بوونى پرسیارێكى له‌م شێوه‌ یاخود ناوهێنانى شاعیرێك به‌ته‌نها به‌ (ئازادیخواز و پێشكەوتنخواز و ئاشتیخواز) و ریزكردنى چه‌ند شاعیرێك به‌دواى یه‌كتریدا بۆ وه‌ڵامى راست ئه‌وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ى قبوڵكردن نییه‌.

ئێمه‌ لێره‌دا داوا له‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین، به‌جدى و به‌ وردى به‌دواداچوون بۆ ئه‌م شێوازى پرسیار دانانه‌ بكه‌ن، نه‌ك به‌ته‌نها ئه‌مه‌ به‌ڵكو چاو به‌ پڕۆگرامى خوێندنیش بخشێندرێته‌وه‌، ناكرێت پرسیارێك بكرێت و وه‌ڵامه‌كه‌ى ته‌نها یه‌ك كه‌س بێت و ئه‌وانى دیكه‌ به‌ (نا ئازادیخواز و نا پێشكەوتنخواز و نا ئاشتیخواز) دابنرێت.

 

بنكه‌ى روناكبیریى گه‌لاوێژ

24/6/2021


ئەم بابەتە 87 جار خوێندراوەتەوە