1.jpg

كتێبی ‎نوسەرێكی كورد لە تاراوگە دەبێتە پڕفرۆشترین كتێبی ساڵ

‎شاعیر و نوسەر جەلال بەرزنجی. لە شاعیرانی كوردە و لەبواری ئەدەبیاتدا چەندین كتێبی هەیە، ئەو ساڵانێكە لە دەرەوە دەژی و ئێستا یەكێك لەو نووسەرانەیە كە كتێبەكانی لە ئەوروپا لە ڕیزی باشترین كتێبەكانی ساڵ دیاریدەكرێت.

‎چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی هەیە و یەكێك لە نووسەرە كاریگەرەكانە، ‎لەماوەی پێشوودا و لە یەكێك لە فێستیڤاڵەكاندا كتێبێكی نوێی ئەو بەناوی “پیاوە بێجامە شینەكە” خەڵاتی یەكەمی بردەوە.

‎مامۆستا جەلال دەربارەی ئەمە بۆ سایتی گەلاوێژ وتی: ‎"پیاوە بێجامە شینەکە، یادەوەری زیندانە لە فۆڕمی رۆمان. دوای ئەوەی ساڵی 2007 خەڵاتی نووسەری یەکەمی  تاراوگەی نووسەرانی نێو دەوڵەتیم بردەوە،دەستم بە نووسینی کرد.ئەو کتێبە باسی  ژیانی تاریکی و زیندانە ساردوو سڕەکانی ژێر دەستی سەدام و گەشتە دوورو درێژ و هەستیارەکەم و بڕینی سنووری ئاوی عاردی کێشوەران دەکات. ساڵی 2011 بە زمانی ئینگلیزی لە لایەن زانکۆی ئەلبێرتا لە کەنەدا بڵاوبووەوە. لە مالپەڕی ئەمازۆن و چەندەها ماڵپەڕی تر خسترا بازار.تا ئێستە چەندەها خەڵاتی بردۆتەوە، لە هەموویان گرنگ تر، لە کۆی کتێبی 196 نووسەران، کە دەکاتە هە موو دنیا خەڵاتی یەکەمی بردەوە".

‎له‌ كۆتایشدا وتى: "تا ئێستە بە کوردی بڵاو نەبۆتەوە، لەم سەردانەم بۆ کوردستان لە گەڵ خۆم هێناومەتەوە، چاو لە چاپخانەیەک دەگێڕم چاپی بکەم".


ئەم بابەتە 66 جار خوێندراوەتەوە