Choman_T.jpg

خەنۆکلیس کێ بووە؟

چۆمان تەقێدین

لێرەوە زنجیرەیەکی مێژووی شانۆ دەستپێدەکەین، کە بریتی دەبێت لە ژیان نامەی هەوەڵین نووسەر و ئەکتەرە مێژوویەکانی بواری شانۆ و کارکردن دەبێت لەو ڕوبەرە فراوان و دێرینەی یۆناندا کە لە پاشمانەوە جێماوە و لە ئێستاشماندا ئامادەیی هەیە. نووسەر و ئامادەکاری ئەم زنجیرەیە بەڕێز چۆمان ە و ئەم زنجیرەیە تایبەتە بە سایتی گەڵاوێژ بەشی شانۆ.

زنجیرەی بیست و نۆیەم. دەربارەی نووسەران لەمێژووی شانۆدا.

 خەنۆکلیس کێ بووە؟

گریکییە دێرینەکان ، یەکێک بوون لەو نەتەوە کۆنانەی کە جێ دەستیان دیارە لە مێژووی شارستانیەتی جیهانی دێرین دا ، و لە ناو شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە کۆنەکان ، خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا پشکی شێریان بەر دەکەوێت ، و لە ناو خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا گەلێک زانا و فەیلەسوف و ڕەوانبێژ و نووسەر و هونەرمەند دەرکەوتون ، کە توانیویانە ڕێڕەوەی مێژووی مرۆڤایەتی بگۆڕن لە هەموو بوارەکاندا ، و هەروەها دەوڵەتە شارەکانی تری شارستانیەتی گریکییە کۆنەکان ، هەر یەکەیان بە نۆرەی خۆی دەوری هەبووە لە پێشخستنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان.

 ئەسیناییەکان دەستێکی باڵا و دیاریان هەبووە ، و یەکێک لەو بوارانە کە تیایدا پێشەنگ بوون هونەری شانۆ بووە ، و لە پاڵ  ئەسیناییەکان دا ، و خەڵکی ناوچەکانی تری وڵاتی گریکییە دێرینەکان ، دەوریان هەبووە  لە پێشکەوتنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان ، زۆرینەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ، کە گریکییە دێرینەکان بە گشتی ، و هەروەها دەوڵەتە شاری ئەسینا بە تایبەتی بە داهێنەری هونەری شانۆ دادەنرێت لە مێژووی دێرینی مرۆڤایەتیدا.

بنچینەی هونەری شانۆ لە ناو شارستانیەتی گریکییە دێرینەکان ، دەگەڕێتەوە بۆ ئاهەنگ و بۆنە دینییەکان کە لە دەوڵەتە شارە جیاوازەکانی وڵاتی  یۆنان ساز دەکران ، کە ئەو ئاهەنگ و بۆنانە لە دەوری خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس) دەسورایەوە ، کە ئەو خواوەندە یەکێک لە خواوەندە نیشتەجێ بووەکانی چیای ئۆلیمپوس ، کە لە پارێزگای پێیریا لە هەرێمی مەکدۆنیای ناوەندی سەر بە وڵاتی  گریک (یۆنان) ی ئێستە هەڵکەوتووە ، خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس)  خواوەندی بەروبووم و داری مێوە بووە ، و هەروەها دواتر ئەو هونەرە واتا هونەری شانۆ لە گریکییە پێشینەکانەوە ، چووە ناو شارستانیەتەکانی تر ، وەکو میسری دێرین ، و میزیۆپامیا (دوو ڕووبارەکە)_کوردستانی کۆن ، و ڕۆمای کۆن ، و ڕووسیا.

 ژیاننامەی خەنۆکلیس

خەنۆکلیس ، بە پێی زۆرینەی نووسراوەکانی سەرچاوە مێژووییەکانی دێرین ، کە دەربارەی مێژووی هونەری شانۆی کۆنی شارستانیەتی یۆنان نووسراوەن ، بە یەکێک نووسەرانی شانۆ دادەنرێت لە مێژووی هونەری شانۆی تراجیدی دا ، کە بە یەکێک لە نووسەرەکانی هونەری تراجیدی شارستانیەتی گریکی کۆن دادەنرێت ، کە ئەوەیش پاڵ ئەمانەی تری هاو پیشەی توانیویەتی هونەری شانۆی ئەو سەردەمە بەرەو پێش ببات ، و داهێناێکی گەورەی تێدا کردووە ، و هەروەها بە یەکێک لە نووسەر و شاعیرە گەورەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن و مرۆڤایەتی دانراوە ، و هەروەها شاعیرێکی تریش هەبووە بە هەمان ، و بەڵام هیچ زانیارێک دەربارەی ژیان و بەرهەمەکانی بە تەواوی فەوتاوە.

خەنۆکلیس ، نەزانراوە لە ساڵی چەندی سەدەی پێنجی پێش زایین لە دایک بووە لە خێزانێکی خانەدانی لە شاری ئەسینای پایتەختی وڵاتی گریك ، لە هەرێمی ئایتکای سەر بە وڵاتی یۆنان لە دایک بووە ، و خەڵکی دەوڵەتی شاری ئەسینایە ، و هەروەها تەواوی زۆری ژیانی لە شاری ئەسینا بە سەر بردووە ، و هەروەها  لە تەمەنی لاویەتی دا وەکو هەر هەموو شانۆنامە نووسەکانی تر دەستی بە نووسینی شیعری تراجیدی کردووە.

خەنۆکلیس ، هاو سەردەمی هەر یەکێکە لە شانۆ نامەکانی ، وەکو: سبيس و پۆلیفراسمۆن و فرینیچوس و کریتیاس و ئاریستۆفانێس و سۆفۆکلێس و ئەیۆن خیۆسی و ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس)  و ئیپسیچارموس و کراتینوس و چۆیریلوس و فۆرمیوس و سوساریۆن و یۆریپیدێس و فرینیچوس ئەسینی و کراتیس و فیریکراتیس و پراتیناس و فیلۆکلیس و ساننیریۆس و ثیۆمیوس و گەلێک شانۆنامەی تر بووە ، و ئەوەیش هەر وەکو ئەوان دەورێکی کاریگەر و بنەڕەتی لە بەرەو پێش بردنی شارستانیەتی گریک (یۆنان) ی ئەو کاتە بە گشتی ، و هونەری شانۆیی یۆنانییە کۆنەکان بە تایبەتی هەبووە ، و ئەریستۆفانیس بە گەورە خانۆچکەکانی دەگوت شاعیرێکی سەرلێزانە و هەرگیز ماندوو نەبوو لە گاڵتەکردن پێی واتا بە خەنۆکلیس ، باسی دەکات لەگەڵ باوکی دا کارسینۆسی ئاگریگنتوم ، سێ برا و ئەندامی نەوەی سێیەم ، کە بە (کارسینۆس)یش ناودەبرێن ، (قرژاڵی پڕ لە قرژاڵی تراجیدی) ، و هەروەها دەربارەی خەنوکلیس دەڵێت ، کە ناشیرینە ، شیعری ناشیرین دەکات ، و هەروەها لە شانۆییەکەیدا تیمۆفۆریازوسێ کۆرسەکە بانگەشەی ئەوە دەکات و دەڵێت: ( تەنانەت ئەم بینەرە ، دڵنیام ئەو پیاوەی کە توشی بوکە لێدانێک دەبێت ) ، دەدۆزێتەوە کە تێیدا دیمەنە گومانلێکەرەکانی لەسەر خەنۆکیلس وەک نووسەرێک دەخاتە ڕوو ، و لە لایەن بەشێکی زۆری شانۆنامە نووسەکانی هاو سەردەمی دژایەتی کراوە و گاڵتە و تانە و تەشەری ئاڕاستە کراوە.

 بەرهەمە شانۆییەکانییەکانی خەنوکلیس

خەنوکلیس ، لە ماوەی ژیانی دا وەکو شاعیر و شانۆنامە نووسەکانی تر ، کە نزیکەیی دەیان شانۆگەری شانۆیی نووسیووە ، بە پێی سەرچاوە مێژووییەکان ، بەڵام تەواوی دەقەکانەکانی  فەوتاون ، و ناوی هەندێ بەرهەمی شانۆیی کە تەنها ناونیشانەکانیان زانراوە کە نزیکەیی (1) ناونیشانە ، کە ئەمەیە: ئۆدیپۆس.

خەنوکلیس ، هەر وەکو شانۆ نامەنووسەکانی هاوپیشەی لەو سەردەمەدا  لە فێستیڤاڵەکانی پەرستگای خواوەند دیۆنیسس ، کە بە شاری دیۆنیسیا ناسراوە  بەشداری کردووە ، کە توانیویەتی چەندین جار خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی بە دەست بهێنێت ، و لە فێستیڤاڵی ساڵی (415پ.ز) ی پەرستگای خواوەند دیۆنیسس  بە یەکێک لە سێلۆلۆگەکانی کە جۆرە لە شانۆ بەشداری کرد ، و خەڵاتی یەکەمی خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی لە فێستیڤاڵی ساڵی (415پ.ز) بە دەست هێناوە ، کە یۆریپیدێسیش بەشدار بوو لە هەمان فێستیڤاڵ ، و بەڵام ئەللیان دەربارەی ئەو خەڵاتە دەڵێت: (دەستەی سوێندخۆران یان لە بواری فکرییەوە ناتوانن بڕیارێکی گونجاو بدەن یان بەرتیلیان پێ درابێت).

کۆچی دوایی خەنوکلیس

خەنوکلیس ، نەزانراوە  لە ساڵی چەندی سەدەی پێنجی پێش زایین کۆچی دوایی کردووە ، و هەروەها نەزانراوە لە تەمەنی چەندی ساڵی دا بووە کە وەفاتی کردووە ، بەڵام ئەوە زانراوە لە شاری ئەسینای پایتەختی وڵاتی گریك،  لە هەرێمی ئایتکای سەر بە وڵاتی یۆنان کۆچی دوایی کردووە ، و هەر لەوێش ئەسپەردەی خاک کراوە.

سه‌رچاوه‌کان

1_ یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.

2_ بهنام محەمەد پناه: نهێنییەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن-وە: زاهیر محەمەد ڕەشید-سلێمانی2008ز.

3- پ . د. جڤری برۆن: پوختەی مێژووی ئەوروپا- وە: نیهاد جەلال حبیب اللە-سلێمانی2009ز

4_ ویل دورانت: مێژووی شارستانیەت/ بەرگی چوارەم-وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی-سلێمانی2014ز.

5_ لوتفی عوبدولوەهاب یەحیا: یۆنان ، سەرەتایەک لە مێژووی شارستانییدا-وە: د . سەنگەر حاجی-هەولێر2014ز.

6_ ئێریک ئریکسۆن: میتۆلۆجیای یۆنانی-وە: کەریم مستەفا-سلێمانی2020ز.


ئەم بابەتە 110 جار خوێندراوەتەوە