Kteb.jpg

دەست بەسەر دوو كتێبى مێژوویی بەنرخدا دەگیرێت

ھێزەكانی ئاسایش توانیان باندێكی دزینی شوێنەوار دەستگیربكەن و دەستبگرن بەسەر دوو كتێبى مێژوویی بەنرخدا كە مێژووەكەیان بۆ هەزاران ساڵ دەگەڕێتەوەو نرخیان دەیان هەزار دۆلارە.

لە راگەیەنراوێكی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووه: "لە چوارچێوەی هەوڵەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بە مەبەستی ڕێگریكردن لە كڕین و فرۆشتن و مامەڵەكردن بە هەرجۆرە شوێنەوارێكی مێژوویی و بەنرخ، هێزەكانی ئاسایش توانیویانە باندێكی دزینی شوێنەوار دەستگیربكەن و دەستیش بگرن بەسەر دوو پەرتوكی كۆنی بەنرخدا".

ئەوەش خراوەتەڕوو: دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون هێزەكانیان توانیان باندێكی پێنج كەسی دزینی شوێنەوار دەستگیربكەن بە تۆمەتی دزین و مامەڵەكردن بە دوو پەرتوكی كۆنەوە كە مێژووەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستاو نرخەكەیان هەزاران دۆلارە، پەرتوكەكان تایبەتن بە هەردوو ئاینی جولەكەو مەسیحی و لەسەر پێست و بە ئاوی ئاڵتون نوسراون.

له‌ كۆتایى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: :تۆمەتباران لە خوارووی عیراقەوە پەرتوكەكانیان هێناوەتە ناو شاری سلێمانی و بەنیازبوون رەوانەی دەرەوەی هەرێمی بكەن". 


ئەم بابەتە 163 جار خوێندراوەتەوە