209933936_2880028018879857_595269359617418305_n.jpg

كۆچى ئه‌و هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ر و وه‌رگێڕه‌ى به‌شێك له‌ به‌رهه‌مه‌‌ چاپكراوه‌كانى خۆى نه‌بینى

به‌داخه‌وه‌، ئه‌مڕۆ 30/6/2021 هونه‌رمه‌ند و وه‌رگێڕى كورد (ستار کەریم) له‌ ته‌مه‌نى (59) ساڵى به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ كۆچى دوایى كرد.

بنكه‌ى روناكبیریى گه‌لاوێژ پرسه‌و هاوخه‌مى خۆى ده‌رده‌بڕێت بۆ كۆچى دوایى كاكه‌ ستار، كه‌ به‌داخه‌وه‌ توشى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ بوو، هه‌ر ئه‌م نه‌خۆشیه‌ش وایكرد كه‌ دوو له‌ به‌رهه‌مه‌كانى كه‌ ئاماده‌ى چاپ بوون نه‌یبنێت، تا له‌ ژیانیشدا بوو له‌ پاڵ كاره‌ هونه‌رییه‌كانى چه‌ندین به‌رهه‌مى وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانى كوردى چاپكراون.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاراسته‌ى كه‌س و كارى ده‌كه‌ین، هیواخوازین به‌رهه‌مه‌ چاپنه‌كراوه‌كانى چاپبكرێن، كه‌ به‌شێكیان له‌ ئێستادا له‌ ده‌زگاى چاپ و په‌خشى سه‌رده‌مه‌.

بنكه‌ى روناكبیریى گه‌لاوێژ

30/6/2021

 

هونه‌رمه‌ند و وه‌رگێڕى كورد (ستار کەریم) له‌ چه‌ند دێرێكدا:

ناوی تەواوی: ستار کەریم عەزیز

پیشه‌: هونەرمەند و وەرگێڕ

له‌ رۆژى 21/3/1962 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لە دایکبووە.

ئامادەیی بازرگانی لە شارى سلێمانی تەواو کردووە.

لە ساڵی 1993 دەستی کردووە بە گۆرانی وتن كردووه‌ و چەند بەرهەمیکی بۆ تەلەفزیۆن تۆمارکردووە.

لە ساڵی 2002 چەند کتێبێکی لە زمانی فارسییەوە وەرگیراوە بۆ سەرزمانی کوردی.

چه‌ندین وتارى له‌ رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كاندا بڵاوكردۆته‌وه‌.

له‌ رۆژى 30/6/2021 له‌ ته‌مه‌نى  (59) ساڵى به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ له‌ شارى سلێمانى كۆچى دوایى كردووه‌.

به‌شێك له‌ به‌رهه‌مه‌ چاپكراوه‌كانى:

مێژووی سینەما، 2002

دەربڕینی ئەندێشە لە مۆزیکدا، 2005.

ئامێری مۆزیکی کوردی، 2007.

سینارێوی کۆرتە فیلم، 2008.

کۆمەڵناسی و هونەری مۆزیک ، 2011.

پوختەی مێژووی هونەر، 2019.

پوختەی مێژووی هونەر، 2020


ئەم بابەتە 282 جار خوێندراوەتەوە