Choman.jpg

یوفۆریۆن کێ بووە؟

چۆمان تەقێدین

لێرەوە زنجیرەیەکی مێژووی شانۆ دەستپێدەکەین، کە بریتی دەبێت لە ژیان نامەی هەوەڵین نووسەر و ئەکتەرە مێژوویەکانی بواری شانۆ و کارکردن دەبێت لەو ڕوبەرە فراوان و دێرینەی یۆناندا کە لە پاشمانەوە جێماوە و لە ئێستاشماندا ئامادەیی هەیە. نووسەر و ئامادەکاری ئەم زنجیرەیە بەڕێز چۆمان ە و ئەم زنجیرەیە تایبەتە بە سایتی گەڵاوێژ بەشی شانۆ.

زنجیرەی سییەم. دەربارەی نووسەران لەمێژووی شانۆدا.

 یوفۆریۆن کێ بووە؟

گریکییە دێرینەکان ، یەکێک بوون لەو نەتەوە کۆنانەی کە جێ دەستیان دیارە لە مێژووی شارستانیەتی جیهانی دێرین دا ، و لە ناو شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە کۆنەکان ، خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا پشکی شێریان بەر دەکەوێت ، و لە ناو خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا گەلێک زانا و فەیلەسوف و ڕەوانبێژ و نووسەر و هونەرمەند دەرکەوتون ، کە توانیویانە ڕێڕەوەی مێژووی مرۆڤایەتی بگۆڕن لە هەموو بوارەکاندا ، و هەروەها دەوڵەتە شارەکانی تری شارستانیەتی گریکییە کۆنەکان ، هەر یەکەیان بە نۆرەی خۆی دەوری هەبووە لە پێشخستنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان.

 ئەسیناییەکان دەستێکی باڵا و دیاریان هەبووە ، و یەکێک لەو بوارانە کە تیایدا پێشەنگ بوون هونەری شانۆ بووە ، و لە پاڵ  ئەسیناییەکان دا ، و خەڵکی ناوچەکانی تری وڵاتی گریکییە دێرینەکان ، دەوریان هەبووە  لە پێشکەوتنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان ، زۆرینەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ، کە گریکییە دێرینەکان بە گشتی ، و هەروەها دەوڵەتە شاری ئەسینا بە تایبەتی بە داهێنەری هونەری شانۆ دادەنرێت لە مێژووی دێرینی مرۆڤایەتیدا.

بنچینەی هونەری شانۆ لە ناو شارستانیەتی گریکییە دێرینەکان ، دەگەڕێتەوە بۆ ئاهەنگ و بۆنە دینییەکان کە لە دەوڵەتە شارە جیاوازەکانی وڵاتی  یۆنان ساز دەکران ، کە ئەو ئاهەنگ و بۆنانە لە دەوری خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس) دەسورایەوە ، کە ئەو خواوەندە یەکێک لە خواوەندە نیشتەجێ بووەکانی چیای ئۆلیمپوس ، کە لە پارێزگای پێیریا لە هەرێمی مەکدۆنیای ناوەندی سەر بە وڵاتی  گریک (یۆنان) ی ئێستە هەڵکەوتووە ، خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس)  خواوەندی بەروبووم و داری مێوە بووە ، و هەروەها دواتر ئەو هونەرە واتا هونەری شانۆ لە گریکییە پێشینەکانەوە ، چووە ناو شارستانیەتەکانی تر ، وەکو میسری دێرین ، و میزیۆپامیا (دوو ڕووبارەکە)_کوردستانی کۆن ، و ڕۆمای کۆن ، و ڕووسیا.

 ژیاننامەی یوفۆریۆن

یوفۆریۆن ، بە پێی زۆرینەی نووسراوەکانی سەرچاوە مێژووییەکانی دێرین ، کە دەربارەی مێژووی هونەری شانۆی کۆنی شارستانیەتی یۆنان نووسراوەن ، بە یەکێک نووسەرانی شانۆ دادەنرێت لە مێژووی هونەری شانۆی تراجیدی دا ، کە بە یەکێک لە نووسەرەکانی هونەری تراجیدی شارستانیەتی گریکی کۆن دادەنرێت ، کە ئەوەیش پاڵ ئەمانەی تری هاو پیشەی توانیویەتی هونەری شانۆی ئەو سەردەمە بەرەو پێش ببات ، و داهێناێکی گەورەی تێدا کردووە ، و هەروەها بە یەکێک لە نووسەر و شاعیرە گەورەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن و مرۆڤایەتی تاوەکو ئێستە ، و هەروەها یوفۆریۆن کوڕی تراجیدی نووسی ناوداری گریکی ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس) بووە ، و هاو پیشەی باوکی بووە.

یوفۆریۆن ، نەزانراوە لە ساڵی چەندی سەدەی پێنجی پێش زایین لە دایک بووە لە خێزانێکی خانەدان و ناودار لە شاری ئەسینای پایتەختی وڵاتی گریك ، و لە هەرێمی ئایتکای سەر بە وڵاتی یۆنان لە دایک بووە ، و خەڵکی دەوڵەتی شاری ئەسینایە ، و هەروەها تەواوی زۆری ژیانی لە شاری ئەسینا بە سەر بردووە ، و هەروەها  لە تەمەنی لاویی دا بووە ، وەکو هەر هەموو شانۆنامە نووسەکانی تر دەستی بە نووسینی شیعری تراجیدی کردووە.

یوفۆریۆن ، هاو سەردەمی هەر یەکێکە لە شانۆ نامە نووسەکانی ، وەکو: سبيس و پۆلیفراسمۆن و فرینیچوس و خەنوکلیس و کریتیاس و ئاریستۆفانێس و سۆفۆکلێس و ئەیۆن خیۆسی و ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس) ی باوکی  و ئیپسیچارموس و کراتینوس و چۆیریلوس و فۆرمیوس و سوساریۆن و یۆریپیدێس و فرینیچوس ئەسینی و کراتیس و فیریکراتیس و پراتیناس و فیلۆکلیس و ساننیریۆس و ثیۆمیوس و گەلێک شانۆنامەی تر بووە ، و ئەوەیش هەر وەکو ئەمان دەورێکی کاریگەر و بنەڕەتی لە بەرەو پێش بردنی شارستانیەتی گریک (یۆنان) ی ئەو کاتە بە گشتی ، و هونەری شانۆیی یۆنانییە کۆنەکان بە تایبەتی هەبووە.

یوفۆریۆن ، لە لایەن هەندێک  مێژوو نووس و نووسەرەوە بە نووسەری پرۆمتیۆس بۆند دائەنرێت ، کە پێشتر وا دائەنرا بوو ، کە زۆربەی نووسینەکانی کاری باوکی واتا ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس) بێت ، و بەڵام لە ڕاستی دا وانییە بەڵکو کاریگەری باوی بە سەرەوە بووە ، کە بەشێک لە نووسینەکانی  لە کتێبخانەی ئەسکەندەریەی وڵاتی ئێستەی میسر بووە ، و هەروەها بۆ چەند هۆکارێک کە بە شێوەیەکی سەرەکی ، کە شانۆکەی خواوەند زیوس زۆر کەمتر لە کارەکانی تری کە بۆ ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس) ی باوکی ئەگەڕێتەوە ، و کەمتر لەو شانۆییدا کاریگەری ئەوی بە سەرەوە هەیە ، و مێژوونوسان کردووە ئەڵێن لە دوای مردنی ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس) ی باوکی ، یوفۆریۆن شانۆیی پرۆمێتۆسی کۆتنووسی نووسیووە.

بەرهەمە شانۆییەکانییەکانی یوفۆریۆن

یوفۆریۆن ، لە ماوەی ژیانی دا وەکو شاعیر و شانۆنامە نووسەکانی تر ، کە نزیکەیی دەیان شانۆگەری شانۆیی نووسیووە ، بە پێی سەرچاوە مێژووییەکان ، بەڵام تەواوی دەقەکانەکانی  فەوتاون ، و ناوی هەندێ بەرهەمی شانۆیی کە تەنها ناونیشانەکانیان زانراوە کە نزیکەیی (2) ناونیشانە ، کە ئەمەیە: خواوەند زیوس ، و پرۆمێتۆسی کۆتنووس.

یوفۆریۆن ، ئەوەیش هەر وەکو شانۆ نامەنووسەکانی هاوپیشەی لەو سەردەمەدا  لە فێستیڤاڵەکانی پەرستگای خواوەند دیۆنیسس ، کە بە شاری دیۆنیسیا ناسراوە  بەشداری کردووە ، کە توانیویەتی چەندین جار خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی بە دەست بهێنێت ، و لە فێستیڤاڵی ساڵی (431پ.ز) ی پەرستگای خواوەند دیۆنیسس بەشداری کردوو ، و خەڵاتی یەکەمی خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی لە فێستیڤاڵی ساڵی (431پ.ز) بە دەست هێناوە ، هەر دوو شانۆ نامە نووسی تراجیدی سۆفۆکلێس و یۆریپیدێس ، خەڵاتی دووەم و خەڵاتی سێیەمی خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵیان بە دەست هێنا

کۆچی دوایی یوفۆریۆن

یوفۆریۆن ، نەزانراوە  لە ساڵی چەندی سەدەی پێنجی پێش زایین کۆچی دوایی کردووە ، و هەروەها نەزانراوە لە تەمەنی چەندی ساڵی دا بووە کە وەفاتی کردووە ، بەڵام ئەوە زانراوە لە شاری ئەسینای پایتەختی وڵاتی گریك ،  لە هەرێمی ئایتکای سەر بە وڵاتی یۆنان کۆچی دوایی کردووە ، و هەر لەوێش ئەسپەردەی خاک کراوە.

 سه‌رچاوه‌کان

1_یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.

2_بهنام محەمەد پناه: نهێنییەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن-وە: زاهیر محەمەد ڕەشید-سلێمانی2008ز.

_3پ . د. جڤری برۆن: پوختەی مێژووی ئەوروپا- وە: نیهاد جەلال حبیب اللە-سلێمانی2009ز

4_ویل دورانت: مێژووی شارستانیەت/ بەرگی چوارەم-وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی-سلێمانی2014ز.

5_لوتفی عوبدولوەهاب یەحیا: یۆنان ، سەرەتایەک لە مێژووی شارستانییدا-وە: د . سەنگەر حاجی-هەولێر2014ز.

6_ئێریک ئریکسۆن: میتۆلۆجیای یۆنانی-وە: کەریم مستەفا-سلێمانی2020ز.


ئەم بابەتە 119 جار خوێندراوەتەوە