Jacques_Prevert.jpg

نانی بەیانی

ژاک پرێڤەر - و: شاڵاو حەبیبە

قاوەکەی کردە کوپەکەوە

شیرەکەی کردە قاوەکەوە

شەکرەکەی کردە شیرقاوەکەوە

بە کەوچکەچا تێکی وەردا

شیرقاوەکەی خواردەوە و کووپەکەی دانا

بەبێ ئەوەی شتێکم پێ بڵێت،

جگەرەیەکی داگیرساند

دووکەڵەکەی بازنەبازنە دەردا

سوتووەکەی تەکاندە سەر تەپڵەکەکە

بەبێ ئەوەی تەماشایەکم بکات

هەستا کڵاوەکەی لەسەر کرد

ڕینکۆتەکەی لەبەر کرد چونکە دەباری و

بەو بارانە چووە دەرەوە

بەبێ وشەیەک

بەبێ نیگایەک.

من سەرم خستە دەستەکانمەوە و

فرمێسکەکانم ڕژانە خوار.


ئەم بابەتە 54 جار خوێندراوەتەوە