Dana.jpg

سامۆیل بێکێت و شانۆی پووچگەرایی

لە ئایندەیەکی نزیکدا كتێبى (سامۆیل بێکێت و شانۆی پووچگەرایی) له‌ نوسینى (دانا ره‌ئووف) چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌م به‌رهه‌مه‌ نوسه‌ر له‌ واڵى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوسیویه‌تى:

"لە ئایندەیەکی نزیکدا…

سامۆیل بێکێت و شانۆی پووچگەرایی

لێکۆڵینەوەیەک لە ڕەوتی شانۆی پووچگەرایی و شانۆنامەکانی بێکێت"

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پڕۆژه‌ى هاوبه‌شه‌كانى ناوه‌ندى كه‌پر و ده‌زگاى چاپ و په‌خشى سه‌رده‌م.

له‌ به‌شێكى كتێبه‌كه‌دا هاتووه‌:

ژیانی هونەری بێکێت بە سێ قۆناخ و ستایلدا تێدەپەڕێت: یەکەم قۆناخ، بەرهەمەکانی گەنجێتییەتی، کە سەربەخۆ نین و لە ژێر کاریگەری نووسەرانی تردا نووسراون، بەڵام هەست بە دەوڵەمەندی و قووڵی لە ناوەڕۆک و ئاستی زمان و شێوازی دەربڕیندا دەکرێت. قۆناخی دووەم ناوەڕاستی ژیان و بەرهەمە قووڵ و پێگەیشتووەکانیەتی؛ بوێر، بەهێز و داهێنەرانەن. قۆناخی سێیەم ئەو بەرهەمانەن، کە لە گۆڕانکارییەکی تەواودان و بە شێوەیەکی ڕادیکاڵانە جیاوازن لەگەڵ فۆرم و ستایلی قۆناخەکانی تریدا. دوا قۆناخی دیدە هونەری و بەرهەمەکانی بێکێت، تەواو دوورە لە هەموو فۆرم و شێواز و ستایلی بەرهەمە سەرەتایی و قووڵەکانی ناوەڕاستی تەمەنیەوە.

بێکێت هەر لە ساڵی ١٩٤٩دا، چل ساڵ بەر لە مردنی، بەرجەستەی پرۆژە موراڵی و ئێستاتیکییەکەی خۆی کردووە، کە لەم دێڕەدا چڕ دەبێتەوە: "من چیی تر مل بۆ هیچ کردارێک نادەم، کردارێک نەبێت بەتاڵ لە هیوا و قاییل بە لەعنەتی خۆی."


ئەم بابەتە 69 جار خوێندراوەتەوە