22222222.jpg

شانۆیی نامەیەك بۆ جەنەڕاڵ پێدەنێتە قۆناخی نمایشەوە

شانۆیی نامەیەك بۆ جەنەڕاڵ وەرگیراوە لە چەند تێكستێكی نووسەر فێرناندۆ ئاراباڵەوە.

فێرناندۆ ئاراباڵ كارەكانی بە گشتی كاركردنە لەسەر جەنگ و دنیایی سەرۆكەكان و بە تەنزكردنی غەمگینیی و ڕەشبینی چڕ، كە لە ئاكامی جەنگە جیهانییەكانەوە هاتۆتە كایەوە.

ئەم كارە شانۆییە وا بڕیارە ڕۆژانی 8_9_10 مانگی حەوت لەلایەن گروپی شانۆیی سابونكەرانەوە ئەنجامبدرێت. لە نووسین و دەرهێنانی “ڕەزوان تالیب” و نواندی ستافێك ئەكتەری گەنج.

شوێن باخچەی كەنیسەی مەریەمی عەزرا/ سابونكەران


ئەم بابەتە 42 جار خوێندراوەتەوە