211700939_998508430975844_7072710470716638789_n.jpg

قامەتى پاییز

گوڵزار حەمە فەرەج

لەمیانەى ژمارەیەکى زۆڕى ئەو هاوڕێیانەى لەگەڵیان ژیاوم، ژەنەڕاڵى پاییز لەو هاوڕێیانە بوە کە لە ڕابردومدا باو بوەو، لە داهاتوشمدا بەردەوامە ، ستونى یادەکانى وەک ئەستێرەیەکى گەلاوێژ بزوتنەوەیەک بە بیرى بەختەوەریمدا دەهێنێت و، لەتەک کۆنە ژانەکاندمدا ئەکەوێتە ڕمبازى.

لەبیلبیلەى چاوە ڕەشەکانیەوە چەشنە ئارەزویەک دیار بو بۆ ژیان و کاروانى شادیان دەگێراو دڵى پڕ مەینەتى ئەویان وەک ئاسۆیەکى ئەرخەوانى لاى سەیوان زیندو دەکردەوە، بونى ئەو هەوێنى بوژانەوەى شیعرو پاییزو سەرلەنوێ چڕۆى گەڵاى پاییز بو، هەر لەو سۆنگەشەوە من ویستم ئەو ئەندێشانەى لە واقیع دابڕاونو لە زیهندان،  بیانهمەوە یاد وئەو خەیاڵە جوانو بەرزە فڕانەى ژەنەڕاڵى پاییز هەیبو وەک مەشخەڵى پرشنگدار دەرکەون؟

ژەنەڕاڵى پاییز ئێمەى بە دونیایى ئەدەبى نوێ ناساند، مەبەستم پێشوتر نیە، بەڵکو دواى چاپکردنى (لە غوربەتا)،  کەبۆ گەنجانى ئەمڕۆو ئەوانەى هاتونەتە نێو دونیایى نوسینى شیعرەوە کاریگەریەکى تەواوى هەبوەو دێرە جوانەکاى پێمان ئەڵێت، کە ئەبێت شیعر چۆن بنوسین، ئەم تێکستە شیعریەم کە ناو لێناوە قامەتى پاییز.

گەرچى قامەت باڵا دەگرێتەوە وشەیەکى کوردییە، لە کوردەواریشدا وتراوە بەژن و قامەتێکى جوانى هەیە، ژەنەڕاڵى پاییزیش خاوەن قامەتێکى جوان بو بیە ناوم لێناوە قامەتى پاییز، سەراپایى ئەم تێستە شیعریەم پێشکەش کردوە بە ڕۆحى پاکى ژەنەڕاڵى پاییز، لە خویندنەوەم بۆ ئەم کتیبە تێکستیە شیعریەى سەلام مستەفا دا شیعرە ناوازەکانى پەلکێشیا کردم بۆ دونیاى جوانى و چەندین کۆپلە شیعر سەرنجیان بردم، با پێکەوە ڕاگوزەڕێک بکەین بەو دونیاى جوانیانەد.

ڕۆژێ پاییزێ بۆهەرزەکاریم

بەگەڵایەکا چەند ماچێکى نارد

بۆ ڕۆژى دوایی کە وەڵام نەبوو

ماچێکى بە کێلى سەیوانا سپارد

من کە ئاوابم، ئەبێ ئاوابم

لە پیرى دارا ئەبێت ساوابم

کە پاییز هەورى خۆى پیا باراندم

لە خۆ کوشتنێ تەوەلا نابم


ئەم بابەتە 178 جار خوێندراوەتەوە